لە ستراسبۆرگ خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان لە ئێران بەڕێوەچوو
زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری ئەوروپاوە ڕۆیشتن بۆ ستراسبۆرگ و کۆبوونەوە و بە ڕێپێوان بەرەو پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێکەوتن.
زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری ئەوروپاوە ڕۆیشتن بۆ ستراسبۆرگ و کۆبوونەوە و بە ڕێپێوان بەرەو پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێکەوتن.
ڕۆژی دووشەممە نزیکەی ١٢ هەزار کەس لە سەرتاسەری ئەوروپاوە بەرەو ستراسبۆرگ بەڕێکەوتن و بەرەو پەرلەمانی ئەوروپا رێپێوانیان ئەنجامدا. چالاکوانان داوایان لە یەکێتیی ئەوروپا کرد، کە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی ڕەشی 'ڕێکخستنە تیرۆریستیەکان'ەوە.
جەماوەری گەل ئاڵای ئێرانیان هەڵکرد و بەرەو پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێکەوتن، کە هاوکات لە پەرلەمان کۆبوونەوەی مانگانەی پەرلەمانتاران دەستیپێکردبوو.
عەلیڕەزا ئاخوندی ئەندامی پەرلەمانی سوید، کە خۆپیشاندانەکەی ڕێکخستووە وتی: "ئێمە بۆ ئەوەی دەنگی ژنان و پیاوانی ئێران لە بە ئەوروپا بگەیەنین لێرەدا کۆبوینەتەوە و داوا لە پەرلەمانی ئەوروپا بکەین، کە لە بەرەی راستی مێژوودا بێت، هەتاکو ئێمە نەبینە دەنگی ئەوان هیچ شۆڕشێک لە ئێران دروست نابێت".
ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کاتێک هات بۆ بەردەم ناوەندی گشتیی پەرلەمان بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانتانن.
ژ.ت