لە سیدنی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس شەرمەزار کرا
کورد و ئوستراڵیەکان لە شاری سیدنی کۆمەڵکوژیەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد.
کورد و ئوستراڵیەکان لە شاری سیدنی کۆمەڵکوژیەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و ئوستراڵییەکان کۆمەڵکوژیەکەی ناوەندی کولتوری کورد لە پاریسیان شەرمەزار کرد.
لە راگەیەندراوێکدا لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکەی لە گۆڕەپانی تاون هاڵدا ئەوە خرایەڕوو، کە هێرش و کۆمەڵکوژییەکان لە دژی کورد نەک هەر لە چوار پارچەی کوردستان، لە ناوەندی ئەوروپاش بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کاربەدەستانی فەرەنسی پێداگرن لەسەر ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژیە وەک کۆمەڵکوژییەکی تیرۆریستی پێناسە نەکەن و دەیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژیە وەک دۆسیەیەکی ئاسایی دادوەری پۆلێن بکەن. لەکاتێکدا دەوڵەتی فەرەنسا کۆمەڵکوژی سەکینە جانسز و هەوڤاڵانی پەردەپۆش کرد، دەیەوێت ئەم کۆمەڵکوژیەش دیزەبە دەرخۆنە بکات".
لە پەیامەکەدا هاتووە، "ئەمە هێرشێکی تیرۆریستییە و ناونیشانی بکەرەکانیشی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو و راوێژکاری میت هاکان فیدانە".
دەکەتەفە بانگەوازی لە حکومەتی ئوستراڵیان کرد کە بۆ ئاشکراکردنی کۆمەڵکوژیەکە گوشار بخاتە سەر دەوڵەتی فەرەنسا.
هـ . ب