لە وینترسور ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کرایەوە
لە شاری وینترسوری سویسرا ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کرایەوە.
لە شاری وینترسوری سویسرا ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کرایەوە.
لە شاری وینترسوری کانتۆنی زوریخی سویسرا ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد کرایەوە. کردنەوەی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی لە وینترسور کە نزیکەی ٢٠٠ بنەماڵەی وڵاتپارێز لەو شارەدا دەژین پێشوازییەکی زۆری لێکرا.
کۆمەڵەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ئاشڵ-ئۆبریر دوتویگ٤. ٨٤٠٠ ی وینتروسێر بۆ کۆجبەرانی کوردستانی و تورکیا دەبێتە ناوەندێک.
'دەستکەوتەکانی خۆمان دەپارێزین'
هاوسەرۆکی ناوندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە ونتروسور ئیبراهیم گونەر بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و وتەیەکی پێشکەش کرد. گونەر سەرنجی راکێشا بۆ سەر پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە لەماوەی قۆناغی هەبوون و رزگاری دەیان ساڵەدا بەدەستهاتوون و وتی، "گرنگی ئەنجومەنەکە لە رووی پاراستنی دەستکەوتەکانەوە کە بە رەنجێکی گەورە بەدەستهاتوون جارێکی خرایەڕوو. کردنەوەی بینای کۆمەڵەکەمان بۆ ئێمە زۆر گرنگ و واتادارە. لەبەر ئەوەی رێگە بە گەلەکەمان و دۆستانی شۆڕشگێڕمان دەدات بە گوێرەی کولتوری خۆمان، گوزارشت لە خۆمان بکەین و پێداویستییەکانمان دابین بکەین".
'بەرپرسیارێتییەکی گەورە لە سەر شانی کوردستانیانی دیسپۆرایە'
هاوسەرۆکی دەستەی دیموکراتیکی کورد لە سویسڕا(جەدەکە-س)ئیسماعیل کارداشیش کە بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەکەدا کردبوو سەرنجی بۆ سەر هێرشە داگیرکەرییەکان و کۆمەڵکوژییەکان لە کوردستان راکێشا و وتی: "
"سەرباری هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر باشوری کوردستان و خاکی رۆژئاوا، بەرخودانی گەریلاکان جارێکیتر لە زاپ خۆی نیشاندا. کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە زاپ بۆ ئێمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە. لەماوەیەکی نزیکدا لە تورکیا هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت. بەرخودانی گەریلا سیاسەتی ناوخۆیی لە تورکیا بە قوڵی دەهەژێنێت. بۆ ئەوەی ئەو بەرخودانە هەنگاوێکی دیکە بەرەوپێش بڕوات بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کوردستانیانەی لە دیاسپۆرا دەژین. بە وشیاری وڵاتپارێزی لە کوێ دەبێت با ببێت، ئێمە خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکەین و لە دژی هێرشەکان دەیپارێزین".
دوای پێشکەش کردنی وتەکان چالاکییەکە بە پەیامەکانی پیرۆزبایی رێکخراو و دامەزراوە شۆڕشگێڕییەکانی سویسڕا و تورکیا بە بۆنەی کردنەوەی ناوەندەکە بەردەوام بوو.
هـ . ب