لە ئەنقەرە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان شەرمەزار کرا
لە ئەنقەرە هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "خاوەندارێتی لە ئیرادەی گەل دەکەین".
لە ئەنقەرە هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "خاوەندارێتی لە ئیرادەی گەل دەکەین".
هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی ئەنقەرە لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز لە پشکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و شارەوانی بێشکتاش لە پشکی بەڕێوەبەری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەسەر شەقامی ساکاریا لە ناوچەی چانکایا ڕاگەیاندراوێکیان خوێندوە. پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگ ئۆنور دوشنمەز و چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن بەڕێوەبەری شاری ئەنقەرەی دەم پارتی ئومەت کۆجابایک خوێندرایەوە و ڕایگەیاند دەسەڵات حساب بۆ ئیرادەی میلیۆنان کەس ناکات و وتی: "با دەسەلات بزانێت کە ئەوان ناتوانن بە هێرش و ترساندن ناتوانن وڵات بەرێوەببەن. لە مێژوودا هیچ دەسەڵاتدارێک لە بەرانبەر گەلدا خۆی ڕانەگرتووە".
کۆجابایک ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان زیان بە هەوڵەکانی ئاشتی دەگەیەنێت و وتی: "ئەمە لە بەرانبەر ئیرادەی پێکەوە ژیانی گەلان کودەتایە و هەوڵدەدەن کە مرۆڤەکان بترسێنن و بێ هیوایان بکەن، بەڵام با بزانرێت کە خاوەندارتی لە ئیرادەی گەل دەکەین. داوای ژیانێکی ئارام و یەکسان دەکەین و لێرەوە بانگەواز دەکەین کە دەست لە کودەتایی شارەوانییەکانی ئاکدەنیز و بێشکتاش هەڵبگرن".