لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە تارسوسی مێرسین ٢٠ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە ناوچەى تارسوسی مێرسین هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢٠ کەسیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆدا لە ناوچەی تارسوسی مێرسین هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢٠ کەسیان دەستگیرکرد. ئەو ٢٠ هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لەرێکخستن" دەستگیرکراون و براوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەکە.

ناوی هەندێک لەو دەستگیرکراوان بریتییە لە: ئەحمەد کزماز هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەو ناوچەیە، ماهیدە چیچەکداغ، گوڵستان چیچەکداغ، مستەفا یڵدرم، دیار شکەر، فواد یامان، موراد پۆڵات و ئەحمەت ئاموتگان.

ژ.ت