لە ئەرمینیا یادی شەهیدان بەرزراگیرا

لە ئەرمینیا یادی شەهیدانی پاریس و سلۆپی بەرزراگیرا. لە یادەکەدا وترا کە "بە تێکۆشان و رێکخستنی خۆمان لێپێچینەوە بکوژان دەکەین".

لە ئەرمینیا بە کۆبوونەوەیەکی گەل شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و سلۆپی سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایەر و فاتمە ئویار، سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزڵ و میر پەروەر بە بیرهێنرانەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی یەکێتی ژنای ئازاد سەیران جەلاد، دایە چیلە، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سلۆ دربۆیان و پەرلەمانتار کنیاز حەسەنۆڤ قسەیان کرد و وتیان، "ئەگەر کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس روونبکرایەوە، کۆمەڵکوژی دووەم رووینەدەدا. ئەگەر ئەوە روون نەکرێتەوە فەرەنساش دەبێتە هاوبەشی تاوانی دەوڵەتی تورک".

لە وتارەکاندا ئەوەس خرایەڕوو: "بە تایبەتی ژنای کوردی پێشەنگ دەکرێنە ئامانج. ئێمە هەرگیز سەر بۆ کۆمەڵکوژی و گوشارەکان دانانەوێنین. بە تێکۆشان و رێکخستنی خۆمان لێپرسینەوە لە بکوژان دەکەین".

هـ . ب