لە ئێریڤان یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە
کوردان لە ئێریڤان یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.
کوردان لە ئێریڤان یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.
خانەوادەی شەهیدان لە ئێریڤان لە ماڵی گەلی شەهیدان، یادی شەهیدانی مانگی ئایاریان کردەوە.
کنیاس حەسەنوڤ پەرلەمانتاری کورد گرنگی شەهیدانی بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان باس کرد و وتی، "ئەم رۆژە کە یادی شەهیدان دەکەینەوە واتایەکی گەورەی هەیە. شەهیدان هەموو شتێکی ئێمەن. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ بتوانین هەبوونی خۆمان بپارێزین لەسایەی شەهیدە قاڕەمانەکانمانەوەیە."
لە کۆبونەوەکەدا هێرشی سەر ئاڤاشین، زاپ و مەتینا شەرمەزارکران و پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٧دا کرایەوە و هێڵی خیانەت شەرمەزارکرد.
٢٤ ساڵ لەمەوبەر کاتێک کە دەوڵەتی تورک هێرشی ئەنجامدابوو، هێزەکانی پەکەکە هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی گەریلا بریندارەکان و ژمارەیەک دەزگا وڵاتپارێزەکانی هەولێر. لە کۆمەڵکوژیەکەدا ٩ گەریلای پەکەکە کوژران و زۆر کەسیش بریندار بوون، هەروەها نزیکەی ٨٠ کەسی مەدەنی لەلایەن پەدەکەوە کوژراون.
ف.ق