لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هێرشی کردە سەر خانەوادەی زیندانیان

ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان لەبەردەم دادگای ئەستەنبوك، لەگەڵ ئاستەنگیان بەردەوام بوو، پۆلیسی تورکیش هێرشی کردە سەریان و ٧ کەس بە لێدان و زۆرەمڵێ دەستگیرکران.

ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی زیندانیان لەبەردەم دادگای ئەستەنبوك، لەگەڵ ئاستەنگیان بەردەوام بوو. مەریەم گونەش ئەندامی ئەنجومەنی پیران و خانەنشینانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، دیلبەر دەمیر هاووتەبێکی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان، موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتاری پێشووی ئەستەنبوڵی هەدەپە و بەڕێوەبەرانی ناوچەی باشاکشەهیری هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی دیوانی هەدەپە بەشداریان کرد.

پۆلیسی تورک بەرلە دەستپێکردنی چالاکیەکە، دادگای گەمارۆدا. بەهۆی ئەوەی قایمقام رێگەی نەدابوو، رێگەنەدرا چالاکیەکە ئەنجام بدرێت.

موسا پیرئۆغلۆ ناڕەزایی پیشانی فشاری پۆلیسدا و وتی، " هەموو هەفتەیەک بە هەمان بیانوو رێگە لە چالاکی دایکان دەگرن.

فینجە ئاکمەن خزمی زیندانیەکیش وتی، " ئێمە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین. ئەم گۆڕەپانە گۆڕەپانی دادپەروەریە. بەڵام بەداخەوە بۆ گۆڕەپانی ئەشکەنجە گۆڕاوە. لێرە دادپەروەری نییە و بە تەنها ئەشکەنجە هەیە."

پۆلیسی تورک دوای قسەکانی ئاکمان هێرشی کرد. ئەشکەنجەیان لە ئاکمەن کرد و هەوڵیاندا وێنەی کوڕەکەی بدڕێنن.

ف.ق