لە ئەسینا رێپێوان لەدژی هێرشی کیمیایی ئەنجامدرا

گەنجانی تەجەشە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) لە گۆڕەپانی سینتاگمای ئەسینای پایتەختی یونان، شەهیدکردنی ١١ گەریلای هەپەگە و یەژەئاستاریان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.

رێپێوانەکە ئێوارە لە گۆڕەپانی سینتاگمای دەستیپێکرد و تاوەکو گۆڕەپانی مۆناستریاکی بە دروشم بەردەوام بوو.

سینان ئوزتورک لەسەر ناوی تەجەشە قسەی کرد و وتی، " هێشتا ئازاری ١٧ گەریلاکان تازەیە، ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبوونی ١١ گەریلا بە چەکی کیمیاییمان پێگەیشت. بانگەوازی لە رێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکەین کە لەدژی ئەم دۆخە بوەستنەوە و هەموو کەسێک دژی ئەم دۆخە نامرۆڤانەیە هەڵوێست پیشان بدات.

لە رێپێوانەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کە چالاکیەکەی ٢٩ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ کرا کە لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت.

ف.ق