لە ئیستراسبوورگ لەدژی هێرشی داگیرکەر چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
لە ستراسبوورگی فەرانسا کوردستانیان بە ئامانجی چالاکی دانیشتن کۆبوونەوە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیایان ئیدانەکرد.
لە ستراسبوورگی فەرانسا کوردستانیان بە ئامانجی چالاکی دانیشتن کۆبوونەوە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیایان ئیدانەکرد.
تەژەکە- ئەورووپا و کەجەدەکە- ئەورووپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی " لەدژی داگیرکەری و قڕکردن هەرشوێنێک ئاڤاشین، زاپ و مەتینایە؛ کات کاتی ئازادیە" ، چالاکی دانیشتن کە لە ١٢ی گوڵانەوە لە ستراسبوورگ-ی فەرانسا دەستیپێکردبوو لە هەفتەی دووهەمدایە.
چالاکییەکە چوار هەفتە بەردەوام دەبێت و کوردستانیان هەر چواربەشی کوردستانی دانیشتووی ئەورووپا چالاکییەکە بەردەوام دەکەن.چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ئێشکگری ئازادی کە ماوەی ٩ساڵە بەردەوامە ، دەکرێت.
کوردستانیان کە لە چالاکییەکەدا لە دەوری یەک کۆبوونەوە تیشکیان خستەسەر داگیرکەری و قڕکردن بە هاوکاری هێزە نێونەتەوەییەکان و دەستنیشانیانکرد کە ئەورووپا لەدژی کوردان سیاسەتی دووڕوویانە پەیرەو دەکات.
ک-ش