لە زانکۆی لۆزان چالاکیی دژ بە گۆشەگیری بەڕێوەچوو

ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بۆ سەرنج ڕابکێشانە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زانکۆی لۆزان چالاکییان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆژن) چوونە ناو زانکۆی لۆزان لە سویسرا و بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ڕێکخست.

خوێندکاران چالاکییەکەیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" ڕێکخست. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە و و بە بڵاوکردنەوە و خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک خوێندکاران لە گۆشەگیری ئاگادارکرانەوە.

گەنجان ڕایانگەیاند، چالاکییەکەیان لە شاری لۆزان ڕێکخستووە، کە لەلایەن چەندین دەوڵەتەوە کوردستانی تیادا بەسەر چوار بەشدا  دابەشکرا. ڕاشیانگەیاند، ماوەی سەد ساڵە کوردستان لەلایەن تورکیا، ئێران، عێراق و سوریاوە داگیرکراوە و چەندین جار بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە گەلی کورد کۆمەڵکوژ کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سیاسەتی پاکتاوکردنی کورد دەچێتە ١٠٠هەمین ساڵەوە و ئەمڕۆش لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی کورد بەڕێوەدەچێت و ئەوەشی تیادا هاتووە: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی جۆری ئێف لە ئیمراڵی، کە ناوەندی گۆشەگیرییە ڕاگیراوە و ئەو جۆرە گۆشەگیرییە لەهیچ شوێنێکدا نمونەی نییە. ساڵێک و دە مانگە سەرەڕای سەدان داواکاری لەلایەن خێزان و پارێزەران و هەندێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە، بەڵام هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجام نەدراوە و کەس ئاگای لە دۆخ و ژیان و ئاسایش و تەندروستیی نییە. ملیۆنان کەس ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئیرادەی خۆیان دەزانن. ئێمە ئەو گۆشەگیرییە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەکەین و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین، لەوبارەیەوە هەستیار بن".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناکەین، با هەموو دامودەزگاکان بە ئەرکەکانی خۆیان هەستن، هیوامان ئەوەیە، کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەستیار بن و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەستوەردان لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بکەن، کە لە دژی گەریلاکانی کورد چەک و بۆمبی قەدەغە کراوە بەکار دەهێنێت و داوامان ئەوەیە، کە دەوڵەتی تورک بەهۆی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێت".

ژ.ت