لە زانکۆی مۆزارت چالاکیەک بۆ پشتگیری بۆ گەلانی ئێران ئەنجامدرا
لە زانکۆی مۆزارتی شاری سالزبورگی ئوستوڕالی چالایەک بۆ پشتگیری لە گەلانی ئێران ئەنجامدرا.
لە زانکۆی مۆزارتی شاری سالزبورگی ئوستوڕالی چالایەک بۆ پشتگیری لە گەلانی ئێران ئەنجامدرا.
لە زانکۆئ مۆزارتی شاری سالزبورگی ئوستوڕالیا، بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون و پشتگیری لە گەلانی ئێران، چالاکیەکی موزیک ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانکرا و پەیامی خاوەنداریکردن لە تێکۆشانی ژینا ئەمینی بڵاوکرایەوە.
هەروەها دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' بە زۆر زمان وترانەوە و بە چەپڵەلێدان پشتگیری لە گەلانی ئێرانکرا.
هونەرمەندە کورد، فارس و ئوستوڕالیایی موزیکی خۆیان پێشکەش کرد. دواتر بەڵگە فیلمێک لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران پیشاندرا.
راگری زانکۆکە پرۆفیسۆر ئێلیزابێت گوتجاهریش بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد و پشتگیری لە خۆپیشاندەران کرد.
ف.ق