لە زانکۆی ئەسینا دژی گۆشەگیری و داگیرکەری چالاکی ئەنجامدرا
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر دژی گۆشەگیری ئیمڕالی و داگیرکەری لە کوردستان، لە زانکۆی ئەسینا چالاکیەکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر دژی گۆشەگیری ئیمڕالی و داگیرکەری لە کوردستان، لە زانکۆی ئەسینا چالاکیەکیان ئەنجامدا.
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەجەشە) چالاکی خۆیان دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دژی هێرشی داگیرکەر و قڕکردن بەرامبەر کوردستان بەردەوامە.
ئەندامانی تەجەشە بۆ ئەوەی ئاماژە بە گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بدات، لە زانکۆی ئەسینای پایتەختی یونان چالاکی ئەنجامدا.
گەنجانی سەرەتا بڵاوکراوەیان بە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند ک سیاسەتی دەوڵەتی تورک کە گۆشەگیری دەخاتە سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پەیوەندیان بە هێرشی داگیرکەری سەر کوردستانەوە هەیە. گەنجان بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی دەکەن و دواتر لە چێشتخانەی زانکۆکە پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان هەڵواسی.
ف.ق