لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ئەمستردام چالاکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو

بەمەبەستی سەرمەزارکردنی دووەم کۆمەڵکوژی پاریس لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە ئەمستردام چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵندا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک کۆبوونەوە و داوایان کرد کە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ کە تیادا سێ ژنی کوردی شۆڕشگێر تیرۆر کران و هەروەها هێرشەکەی ٢٣ی کانونی یەکەم بۆ سەر ناوەندی کولتوری کورد کە سێ چالاکوانی کورد تیایدا تیرۆر کران، دادگایی بکرێن.

لە چالاکییەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە تاوانباری راستەقینە دەوڵەتی تورکە و بێ پسانەوە دروشمەکانی "سەهید نامرن" و "تیرۆریست ئەردۆغانی"یان دەوتەوە.

هـ . ب