لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شتوتگارت تاجەگوڵی رەش دانرا
کوردان و دۆستانییان بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی کە هەر لەو شارە ئەنجامدرا، تاجەگوڵی رەشیان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شتوتگارت دانا.
کوردان و دۆستانییان بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی کە هەر لەو شارە ئەنجامدرا، تاجەگوڵی رەشیان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شتوتگارت دانا.
کوردان و دۆستانیان کۆمەڵکوژییەکانی پاریسیان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شتوتگارت بە چالاکییەک شەرمەزارکرد. چالاکییەکە لەلایەن ژنانی کورد و ئەڵمانیی-شتوتگارتەوە رێکخرابوو.
لە چالاکییەکەدا وێنەی شەهیدانی پاریس بەرزکرانەوە و تاجەگوڵی رەش کە لەسەری نوسرابوو "لەبیری مەکە، لێی خۆش مەبە"لەسەربوو، لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا دانرا.
چالاکوانان دۆسیەیەکی پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکانیان ئامادەکرد و رادەستی کاربەدەستانی کونسوڵخانەکەیان کرد.
هـ . ب