بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکانی کورد و دۆستەکانیان لە ١٥ی کانوونەوە لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێف چالاکی دانیشتن دەکەن.
چالاکانی کورد هەموو ڕۆژانی چوارشەممە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' نا بۆ گۆشەگیری، نا بۆ فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکاندا کۆدەبنەوە و چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.
چالاکانی کورد لە دژی بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەمبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پشتیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە چالاکییەکەدا بۆ شەهیدان بێدەنگی بەڕێوە چوو و هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد ساڵەح ساگلام قسەیکرد. ساڵەح وتی ، " لە هەمبەر هێرش لەسەر رێبەری گەلی کورد و هێرش بۆسەر کوردستان لەهەر شوێنێکی جیهاندا ئێمە خاوەنداریەتی لە هەنگاوی ' کات کاتی ئازادیە' دەکەین. ئێمە بە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا و زیندانیانی سیاسی تێکۆشانی خۆمان گەش بکەین.
چالاکی بە دروشم بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.
ک-ش