له به‌رلین بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی قه‌ده‌غه ستاندی واژۆكۆكردنه‌وه دانرا
له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به ئامانجی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر په‌كه‌كه ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا.
له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به ئامانجی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر په‌كه‌كه ستاندی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ دانرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ رای گشتیی ئه‌ڵمانی راگه‌یه‌نرا، باس له‌وه‌كروه، "قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه به واتای قبوڵكردنی كۆمه‌ڵكوژییه له‌سه‌ر ته‌واوی گه‌لی كورد. قه‌ده‌غه‌كردنی په‌كه‌كه پشتگیرییه له داگیركردنی عه‌فرین، سه‌ری كانی و گرێ سپی، به‌هێزكردن و ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستی فاشیزمی ئه‌ردۆغانه".
باوكی جوان (57) كه خه‌ڵكی شاری تربێسیه‌ی رۆژئاوایه به‌مه‌به‌ستی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ له ئالكساندرپلاتز له ستانده‌كه‌دا به‌شداربوو وتی، " ئێمه تیرۆریست نین. ئه‌مڕۆ ئێمه له پێناو سه‌رۆك ئاپۆدا لێره‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزری سه‌رۆك ئاپۆ نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ كورد، به‌ڵكوو بۆ گه‌لانی عه‌ره‌ب، تورك و گه‌لانی دیكه‌شه. قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه و به تیرۆریست ناوهێنانی، به‌و واتایه‌یه كه به ئێمه بڵێن تیرۆریست. پێویسته ئێمه ئیتر بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه تێ‌بكۆشین".
ستاندی كه‌مپینی واژۆ له رۆژی یه‌كه‌مدا، له سه‌رما و بایه‌كی به‌هێزدا له ئالكساندرپلاتزی به‌رلین له‌و واده‌یه‌ی دیاریكرابوو دانرا. به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێش بوو به‌ده‌مه‌وه هاتنی ئاڵمانییه‌كان بوو بۆ ستانده‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه.
هـ . ب