وته‌بێژیی كۆمسیۆنی واژۆكان كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد دامه‌زراوه، كامیل ئاكاڵ رایگه‌یاند، كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له ٥ هه‌زار واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه، به‌م جۆره تائێستا ١٥ هه‌زار واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه.
ئاكاڵ وتی، "وه‌ك كۆمسیۆنی واژۆ، نزیكه‌ی ٣ مانگه كارده‌كه‌ین. ئێمه تائێستا ١٥ هه‌زار واژۆمان كۆكردوه‌ته‌وه. له راستیدا ئه‌وه بۆ ئێمه سه‌ركه‌وتن نییه. هه‌ڤاڵانمان ره‌نجێكی زۆریان كێشا، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه‌ی تائێستا به‌ده‌ستمان هێناوه بۆ ئێمه به‌س نییه".
ئاكاڵ وتی، " هه‌بوونی ناوی په‌كه‌كه له‌و لیسته‌دا بۆ هه‌موومان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه" و به‌م جۆره درێژهیپێدا، "ئه‌و شه‌ڕه‌ی له چیاكانی كوردستان رووده‌دات، له نێوان سه‌ربازانی سیستمی سه‌رمایه‌داری و گیانبازانی پاڕادایمی ئازادیپارێز، ئیكۆلۆژیك، دیموكراتیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت". ئاكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و شه‌ڕه‌دا له دژی كۆیلایه‌تی، ئازادی سه‌رده‌كه‌وێت".
ئاكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌وان به‌و تێگه‌یشتنه پلانسازی خۆیان سه‌رله‌نوێ ههڵسهنگاندووهتهوه، به‌م جۆره هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامێكی باشیان به‌ده‌ستهێاوه و وتی، "له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٥٢٣٤ واژۆ كۆكراونه‌ته‌وه. ئێمه به‌و ریتمه درێژه به كاره‌كانمان ده‌ده‌ین. ئامانجمان كۆكردنه‌وه‌ی ٦٠ هه‌زار واژۆیه".
هـ . ب