له زانكۆی فرانكفۆرت خولی زمانی كوردی
به هه‌وڵی یه‌كێتی خوێندكارانی كورد (یه‌خه‌كه) له وه‌رزی پایز/زستانی داهاتوو له زانكۆی فرانكفۆرت خولی زمانی كوردی داده‌نرێت.
به هه‌وڵی یه‌كێتی خوێندكارانی كورد (یه‌خه‌كه) له وه‌رزی پایز/زستانی داهاتوو له زانكۆی فرانكفۆرت خولی زمانی كوردی داده‌نرێت.
یه‌خه‌كه و ژنانی خوێنكداری كوردستان (ژهخهكه) له ئه‌یلولی ٢٠٢١ه‌وه لهگهڵپرۆژهی ریشه‌ناسی زمانی زانكۆی گۆته و ئو ئه‌ی ئئێسی فرانكفۆرت له دیداردا بوون.
زانكۆی گۆته و ی‌و ئه‌ی ئێس یه‌كه‌م جاره رۆژی شه‌ممه ١٤ی ئایار له فرانكفۆرت بۆ خوێندكاران كارگه‌ی فه‌رمی كرمانجی به‌ڕێوه‌برد.
دوای دانوستان و سمیناره‌كان كه به‌رده‌وامن، بڕیاردرا كه زمانی كوردی له نیوه‌ی ساڵ داهاتوودا له زانكۆكه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك خولی زمانی ئاسایی ببینرێت.
یه‌خه‌كه- فرانكفۆرت له‌م هه‌فتانه‌ی رابردوودا به مه‌رجی لانیكه‌م ١٥ به‌شدار هه‌وڵیدا له بابه‌تی گرنگی خوله‌كه‌دا زانكۆكه قایل بكات.
یه‌خه‌كه- فرانكفۆرت ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له كوردستان به سه‌دان ساڵ سیاسه‌تی پاكتاو، تواندنه‌وه و دوورخستنه‌وه دهسهپیچنرێت. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل له راستی دووربخه‌نه‌وه، هه‌موو رێگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێت. به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی كولتوری خۆی هه‌وڵیداوه گه‌لی كورد كه سه‌رباری شه‌ڕ، كۆمه‌ڵكوژی و كۆچیش ده‌ستبه‌رداری ناسنهی خۆی نه‌بووه، به تواندنه‌وه‌ی كولتوری ئه‌وان له خۆیان نامۆ بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به كوردی قسه‌كردن له ناو خه‌ڵكدا هێشتاش قه‌ده‌غه‌یه. ئێمه ده‌زانین كه كلیلی كو‌لتور و ناسنامه له زماندایه و دوژمن بۆ ئامانجه‌كانی خۆی به‌كاریده‌هێنێت. كوردی له خوێندنگه، زانكۆ و چالاكییه كوردییه‌كانی وه‌ك شانۆ و كۆنسێرته‌كان هێشتا بڤه و قه‌ده‌غه‌یه.
ئێمه وه‌ك یه‌خه‌كه فرانكفۆرت له دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی تواندنه‌وه ده‌ڵێین كه ئێوه له دیاسپۆراش ناتوانن فێربوونی زمان، كو‌لتور و ناسنامه‌ی ئێمه ئاسته‌نگ بكه‌ن!. بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی خۆمان ئێمه تێده‌كۆشین. له كوردستان چ له دیاسپۆرا بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ زانكۆكانی ئه‌ڵمانیاش ده‌بنه شوێنی فێربوونی زمانی دایكی.
له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازمان بۆ ‘كولتورمان ناسنامه‌مانه! ‘ ئێمه داوا له هه‌موو كۆمیته‌كانی یه‌خه‌كه و ژهخهكه ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداری له خولی كوردی له زانكۆكان بكه‌ن.
هـ . ب