ئەحمەد ئەلمسماری وتەبێژی سوپای نشتیمانی لیبیا وتی، لەو ناو ئەو چەتانەی کە دەوڵەتی تورکیا ناردوونی بۆ لیبیا گروپێک هەن کە ناوی "پێشمەرگەی رۆژ"یان لە خۆ ناوە.
ئەلمسماری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد، ئەندامێکی چەتەکان بە ناوی 'شاکر فەرمان سالح بۆنجق هیرکەف' لە هەوڵێری باشوری کوردستان لەگەڵ چەکدارانی رۆژ پەروەردەی سەربازی بینیوە و وتی:"ناوبراو خەڵکی تربەسپیی رۆژئاوایە کە نازناوەکەشی "حەسەن جزیریە'. لە هەولێر لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردەی سەربازی بینیوە." ئەم لێدوانەی ناوبرا لە ناو رای گشتی کورد دا دەنگی دایەوە.
لە لایەکی دیکەوە شێرکۆ ئازاد گەلالی ئەندام پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ناردووە و تێیدا دەڵێت:"رێکخراوێک کە ناوی پێشمەرگەکانی رۆژ-یان لە خۆ ناوە، ناوی پێشمەرگە خراپ دەکات و دەبێت بە زووترین کات ئەو رێکخراوە هەڵبوەشێتەوە."
'بە پلان نێردراون'
ناوەندی راگەیاندنی سوپای نشتیمانی لیبیا کە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەبارەی بوونی ئەو رێکخراوە لە لیبیا خۆمان گەیاندە لای، وتی:" ئێمە زانیمان کە ئەو کەسانە بە شێوەیەکی رێکخستنکراو، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە نێردراون بۆ لیبیا."
ناوەندی راگەیاندنی سوپای نشتیمانی لیبیا هاوکات رایگەیاند، هیچ کەسێک سەربەخۆ بۆ شەڕ نایەت بۆ لیبیا. بە پێی ئەو زانیاریانەی کەوتوونەتە بەردەستمان، ئەو کەسانە بە شێوەیەکی بەرێکخستنکرا هاتوون."
لە بارەی ئەوەی ئایا ئەو کەسانە چۆن هاتوون بۆ لیبیا ناوەندەکە وتی:" لە ساڵێ ٢٠١٩ دا دەوڵەتی تورک لە سوریاوە تیرۆرستی نارد بۆ لیبیا. ئەو کەسانە بە دیل گیراون، دەڵێن "ئێمە لە بەرامبەی مووچەیەکی ٢ هەزار دۆلاری هاتووین بۆ ئەم ناوچەیە."
"ناوی 'گورگە بۆرەکان'یان لە خۆ ناوە"
ناوەندەکە لە بارەی ئەو رێکخراوە کە بە ناوی 'شەڕڤانانی رۆژ' یان لە خۆ ناوە وتی:"خەڵکی سوریاشیان لەگەڵدایە. بە خۆیان دەڵین 'گورگە بۆرەکان'. دەزگای هەواڵگری تورکیا لە هەولێر پەروەردەی کردوون. ئێمەش سەرمان سوڕماوە کە کورد بۆچی دەبێت لە ناو ئەو گروپەدا جێبگرێت."
دوێنێ و ئەمڕۆی 'شەڕڤانانی رۆژ'
ئەو رێکخراوە کە بە خۆیان دەڵێن 'پێشمەرگەکانی رۆژ' بەڵام لە ناو کورددا هیچ دەسەڵاتێکیان نیە، بەر لە ماوەیەک لە چوارچێوەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوا و شەنگالدا چەندین جار بوون بە بابەتی گەرمی رۆژ.
ئەم گروپە کە سەر بە ئەنەکەسە و لە راستیدا پەدەکە، دوای ئەوەی لە رۆژئاوا نەیانتوانی جێگیر ببن، رایان کرد بۆ باشوری کوردستان و لە وێ لە ناو کەمپەکاندا پەروەردە کران.
ساڵێ ٢٠١١ کاتێک لە سوریا قەیران دەستی پێکرد و لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە چالاکی دەستی پێکرد، لە رۆژئاوای کوردستانیش چەندین گروپ لە ژێر ناوی جیاوازدا دروست بوون.
لە ناوی ئیخوانەکان و ئەلقاعیدەدا خۆیان بەرێکخستن کرد
خۆیان لە ناو ئیخوان موسلیمین دا کە بە خۆیان دەوت 'ئۆپۆزیسیۆنی سوریا' و لە ناو ئەقاعیدەدا بەرێکخستن کرد.
لە ناوچەکانی عەفرین و کۆبانێ و جزیر لە ژێر ناوی فیرقەی ئازادی، سەڵاحەدینی ئەیوبی، یوسف ئەلئەزما و فیرقەی کۆمەڵە دا خۆیان بەرێکخستن کرد. ئامانجی سەرەکی ئەو گروپانە، کورد بوون.
بەشداریان لە کۆمەڵکوژیەکانی تلعەران و تلحاسلدا کرد
ئەو گروپانە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب چالاکی تێکدەرانەیان بەڕێوە دەبرد و لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەگەڵ ئەلنوسرە بەشداریان لە کۆمەڵکوژی تلعەران و تلحاسلدا کرد.
چەندین کەسیشیان دوای کۆمەڵکوژیەکان بەشداریان لە کۆبوونەوەکانی شاری دیلۆک (عەنتاب) دا کرد. لە عەفرین لەگەڵ سویای ئازادی سوریا بەشداریان کرد لە هێرشکردنە سەر ناوچەی قەستل جندۆ.
لە کۆبانێ ئەو گروپانە لە دژی کورد، چەکیان بەسەر ئەندامەکانیاندا دابەشکرد و چەندین کەسیشیان بۆ سوپای سوریای ئازاد، باجیان کۆدەکردەوە.
لە جزیریش فیرقەی نەوەی بارزانی، فیرقەی میشەل تەمۆ و فیرقەی شێخ مەعشوقیان دروستکرد و ئامانجی سەرەکیشیان لێدانی کورد بوو.
بەشداریان لە هێرشکردنە سەر سەرێکانیشدا کرد
لە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک چەتەکانی ئەلنوسرە هێرشیان کردە سەر سەرێکانی و بەشیک لە ئەندامانی ئەو گروپانەش چون بۆ شارەکە و بەشێکیشیان لە شارەکە چاوەڕێیان دەکردن، بەڵام دوای ئەوەی هێرشەکەی سەر سەرێکانی شکستی هێنا، رایان کرد بۆ سەرێکانی سەرخەت (باکوری کوردستان) و دواتریش بۆ هەولێر.
لە رۆژئاوا تەقینەوەیان ئەنجامدا
لە دێرک، قامشلۆ و تربەسپی لە دژی شەڕڤانانی یەپەگە تەقینەوەیان ئەنجامدا. چەندین ئەندامیان کە دەستگیر کران، دانیان بەوەدانا کە لە باشوری کوردستان پەروەردە کراون.
لە باشوری کورستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پەروەردە کران
ئەندامەکانیان لە باشوری کوردستان لە کەمپەکانی وەکو بنەسڵاوە، خنس و بەعشیقە لە لایەن سوپای تورک و دەزگای هەواڵگری تورکیاوە پەروەردە کران.
ئەو گروپە پێشتر ناوی 'پێشمەرگەکانی رۆژئاوا' و دواتریش 'ناوی پێشمەگەری رۆژ'یان لە خۆنا.
بەشداریان لە هێرشکردنە سەر شەنگال و عەفرینیشدا کرد
لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧ دا لە ناوچەی خانەسووری سەر بە شەنگال هێرشیان کردە سەر گەلی ئێزیدی. خۆیان ئەوەشیان ئاشکرا کردبوو کە لەگەڵ ٦ فیرقەی تردا، بەشداریان لە هێرشکردنە سەر عەفرینیشدا کردووە.
ز.ش