مانچستەر؛ لەدژی چەکی کۆکوژو کیمیایی تورک چالاکوانان چونە بەردەم بی بی سی
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی٢٦ ئۆکتۆبەر رۆژی چوارشەممە، لە شاری مانچستەر گردبوونەوەیەک رێکخرا لە بەر دەم کەناڵی بی بی سی، دژی بە کار هێنانی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە .
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی٢٦ ئۆکتۆبەر رۆژی چوارشەممە، لە شاری مانچستەر گردبوونەوەیەک رێکخرا لە بەر دەم کەناڵی بی بی سی، دژی بە کار هێنانی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە .
لەسەربانگەوازی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەوروپاو _بەریتانیا و هەروەها ئەنجومەنی گەل لەبەریتانیا ،خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک راگەیەنرا.
چالاکوانان سەرلەبەیانی ئەمرۆ بۆ رای گشتی و بێدەنگی کەناڵی "بی بی سی "بەریتانیا لە هەمبەر پیشان نەدانی تاونەکانی دەوڵەتی تورک کە زۆردرندانە گازی کیمیایی، هەروەها پێنج جۆر چەکەی قەدەغکراوی نێونەتەوەیی لە سەر شۆرشگێرانی کورد بەکاردەهێنێت، کەبۆوەتە هۆی شەهید بوونی دەیان گەریلای کورد لە چیاکانی کوردستان، هەروەها گوندو سروشت ژینگەی چیاکانی کوردستانیشی ژەهراوی کردوە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئازاد" میراس سەرهەت"بەزمانی ئینگلیزی لەبەدەردەم کەناڵەکە بەیانامەیەکی خوێندەوە" کەباس لە درندەیی دەوڵەتی تورک دەکات کە چۆن درندانە گەلی کورد کیمیاباران دەکات بەچەکی قەدەغەکراوی نێو دەوڵەتی، جیهانیش لەم نێوەدا بێدەنگە، میراس سەرهەد بەیانامەکەی پێشکەشی کەناڵی بی بی سی کرد، بەڵام وەریان نەگرت بە بیانوی جۆراو جۆر.
خۆپیشاندەرانیش وەک نارەزایەتیەک چونەبەردەم دەرگای سەرەکی کەناڵی بی بی سی رێگای هاتوچۆیان هەم لە کەرمەندانی کەناڵە کە و هاوڵاتیانی سەردانی کەناڵەکەدەکرد گرت .
لە کۆتایی چالاکیە کەدا چالاکوانان بە نمایشی شانۆگەری و بەدروشمی دەوڵەتی تورک فاشیستە ، بەڵێ بۆ دادپەروەری کوردەکان ، دەوڵەتی تور لە خاکی کوردستان بۆ دەرەوە" شەرمە بۆ تۆ کەناڵی بی بی سی" بێدەنگیت بشکێنە پشتگیری دەوڵەتی فاشیستی تورک مەکە.
هـ . ب