مانگرتنی ژنانی زیندانی لە ڕۆژی ١٤هەمدایە
لە زیندانی ژنانی شاکران مانگرتن لە خواردن دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی ١٤هەمیندایە.
لە زیندانی ژنانی شاکران مانگرتن لە خواردن دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی ١٤هەمیندایە.
زیندانییەکان لە زیندانی داخراوی ژنانی شاکران لە دژی گوشارەکان بۆ سەرژمێریکردن بە پێوە، چڕکردنەوەی دۆخی گۆشەگیری، ڕێگریکردن لە وەرگرتنی کتێب و ڕێگەنەدان بۆ چوونە ناو حەوشە لە ٢ی کانوونی دووەمەوە لە مانگرتن لە خواردندان. مانگرتنەکە هەموو ١٠ رۆژ جارێک بە شێوەی دەوری ئەنجام دەدرێت.
پارێزەر سەرحەد ئارلی ئەندامی لقی ئیزمیری کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەم سەردانی زیندانەکەی کرد و ڕایگەیاند، لە زیندانەکاندا گۆشەگیرییەکی سەخت لە دژی زیندانیان هەیە. ئارلی ڕاشیگەیاند، مافە سەرەتاییەکانی زیندانییەکان پێشێل دەکرێت.
ژ.ت