محەمەد ئۆجالان: دەبێت دەرگاکانی ئیمڕاڵی دەستبەجێ بکرێنەوە
محەمەد ئۆجالان رایگەیاند. "عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەرییە و دەبێت دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە. ئەگەر کێشە کورد چارەسەر بکرێت هەموو کێشەکانی دیکە چارەسەر دەبن".
محەمەد ئۆجالان رایگەیاند. "عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەرییە و دەبێت دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە. ئەگەر کێشە کورد چارەسەر بکرێت هەموو کێشەکانی دیکە چارەسەر دەبن".
محەمەد ئۆجالان کە ماوەی دوو ساڵە ناتوانێت هیچ زانیارییەکی لەبارەی براکەی خۆی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستبکەوێت، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
محەمەد ئۆجالان باسی لەوەکرد، کە سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان یاسا و دادپەروەری جێبەجێ ناکرێن و دەستنیشانی کرد کە لە پشت ئەو گۆشەگیرییە دژوارەدا، خواستی دەوڵەت و دەسەڵات لەسەر چارەسەرنەکردنی پرسی کورد هەیە.
محەمەد ئۆجالان وتی، " وەک کەسێک کە زیاتر لە هەمووان بۆ دیدار چوومە ئیمڕاڵی دەتوانم بڵێم؛ عەبدوڵا ئۆجالان ٢٢ ساڵە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا هەوڵ دەدات. بەڵام نە دەوڵەت و نە حکومەت ئەوەیان ناوێت. لەبەر ئەوەی سود لە چارەسەرنەکردن وەردەگرن و قازانجیان لەوەدایە. لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە دەسەڵاتداری خۆیان دەدەن".
'ئەگەر لەگەڵ سی پی تی دیداری نەکردبێت، ئەوە ناڕەزایەتی دەربڕینە'
محەمەد ئۆجالان باسی لەوەکرد کە براکەی زیاتر لە هەمووان ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو کردەوە نایاساییە سیستماتیکە دەربریوە و رایگەیاند، کە لە پەیوەندییە تەلەفونیە نیوەناچڵەکەشدا بە ئاشکرا باسی لەوەکردوە. محەمەد ئۆجالان راشیگەیاند، "عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە ئاشکرا باسی لەوەکرد کە ئەگەر لە تورکیا یاسایەک هەبێت دەبێت ئەویش بگرێتەوە. پرسیاری ' کێ تۆی نارد بۆ ئەوێ'ی لە منی کرد. باسی لەوەکرد کە لە چوارچێوەی یاسادا دەبێت بتوانێت پارێزەرەکانی ببینێت و وتی، "ئێوە هەڵە دەکەن، دەوڵەتیش هەڵە دەکات'. کاتێک باسی هۆکارەکانم دەکرد، پەیوەندییەکە کتوپڕ پچڕا".
محەمەد ئۆجالان ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەر بە گوێرەی وتەکان، کاکەم دیداری لەگەڵ سی پی تی قەبوڵ نەکردبێت ئەمە دەبێت وەک ناڕەزایەتیەک لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری لێکبدرێتەوە و وتی، " ئەگەر عەبدوڵا ئۆجالان دیداری لەگەڵ سی پی تی رەتکردبێتەوە ئەوە ناڕەزایەتی دەربڕینە، ناڕەزایەتی دەربڕینێکی رەوا. لەبەر ئەوەی لەسەرەتاوە بەرپرسیارێتی سیستمی تایبەت لە ئیمراڵی لە ئەستۆی ئەوروپا، ئەمریکا و هێزە دەرەکیەکانە".
'کلیلی چارەسەری عەبدوڵا ئۆجالانە'
محەمەد ئۆجالان ئەوەشی خستەڕوو کە پرسی کورد ئیتر تورکیاشی تێپەڕاندووە و بە بیریهێنایەوە کە براکەی زۆر جار ئەم بانگەوازەی کردووە: 'وەرن پێکەوە لەنێوان خۆماندا ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین'، بەڵام دەسەڵات بە دەنگ ئەوەوە نەهاتووە.
محەمەد ئۆجالان راشیگەیاند، کە دەبێت دەستبەجێ دەرگاکانی ئیمڕاڵی بکرێنەوە و وتی، "گرنگترین کێشەی تورکیا کێشەی کوردە. ئەگەر ئەو کێشەیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا چارەسەر بکرێت هەم لە رووی دیموکراتیک هەمیش لە رووی سیاسی و ئابوریەوە کێشەکانی چارەسەر دەکرێن. ئەگەر کلیلی ئیمراڵی بکرێتەوە پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر دەکرێت. ئەم راستیە هەم دەسەڵاتی ئێستا و هەم ئۆپۆزسیۆنیش دەگرێتەوە کە دەیانەوێت ببنە دەسەڵاتدار. کلیلی چارەسەری عەبدوڵا ئۆجالانە و دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە".
هـ . ب