مەراسیمێک بۆ شەهیدانی پاریس بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ مەراسیمی ماڵئاوایی و بەڕێکردن بۆ تەرمی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، لە بزوتنەوەی کولتوری میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵ بەڕێوەدەچێت کە لە پاریس تیرۆر کران.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، لە بزوتنەوەی کولتوری میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵ ٢٣ی کانونی یەکەم لە ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا تیرۆر کران، تەرمەکانیان لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە لە ڤیلەرس لی بێلی پاریسەوە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەرەو کوردستان رەوانە دەکرێت.

دوای ئەوەی تەرمەکان لە پزیشكی دادی پاریس وەرگیران و بە كاروانێك بەرەو گۆڕەپانی پالاس دی ڤیلەرس پلاتز، كە مەراسیمەكە لەوێ بەڕێوەدەچێت، ڕەوانە كران. نوێنەری زۆرێك لە ڕێكخراوە كوردییەكان، سیاسەتمەدارانی كورد لە هۆڵی مەراسیمەكەدا ئامادە بوون.

لەگەڵ وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە-پاژک، کەژەکە-کەجەکە، تەژەکە-ئە-کەجەدەکەئە، تەژەکە-فە-جەدەکە-فە، تەڤ-چاند و تاجەگوڵینە لە ساڵۆنی مەراسیمەکەدا دانران.

هـ . ب