پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن سه‌ردانیان ئه‌نجامدا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت سه‌ردانێكیان ئه‌نجامدا.

 

له‌ پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌ورۆز ئویساڵ، مه‌زڵوم دینچ، سه‌ربای كۆكلو و ئیبراهیم بیلمه‌ز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببیننن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای جێبه‌جێكردنی سزا له‌ ئیمراڵیان كرد.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی 1999ببه‌دواوه‌ كه‌ له‌ پیلانگێڕییه‌كدا به‌ دیلگیرا، له‌ گرتووخانه‌ی جۆری ئێفی ئیمراڵی كه‌ چاودێرییه‌كی ئه‌منی توندوتۆڵی هه‌یه‌ له‌ ناو گۆشه‌گیرییه‌كی قورسدایه‌.

دوایین جار له‌ 25 ی ئاداری ساڵی رابردوو له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالاندا كرابوو، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونییه‌ش له‌ نیوه‌دا پچڕابوو.

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دوای هه‌شت ساڵ له‌ دوو و 22ی ایار، 12 و 8ی حوزه‌یران و 7ی ئابی 2019دا توانیوبوویان چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت. له‌ 7ی ئابی 2019ه‌وه‌ تائێستا سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كانی پارێزه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی دیدار بێ وه‌ڵام هێڵراونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب