پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان داواکاریان پێشکەش کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندنای ئیمڕالی کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندنای ئیمڕالی کرد.
١٥ مانگە پارێزەران بە هیچ شێوەیەک زانیاریان لەبارەی ڕێبەر ئۆجالان بەدەست نەهێناوە.
ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئۆیسال، مەزڵۆم دینچ و جەنگیز یورەکلی هەفەتەی رابردوو سەردانی داواکاری کۆماری و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کردبوو بە هەمان مەبەست.
پارێزەران هەفتەی دوو جار داواکاری پێشکەش دەکەن، بەلام دوای چەندین مانگ رادەگەیەنرێت کە چاوپێکەوتن قەدەغەیە و هەندێک بیانوی بێبنەما پیشان دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەى ئیمراڵی ڕۆژی ١٨ی ئابی ٢٠٢١ بۆ ماوەی ٣ مانگ چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجالانی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قەدەغە کرد.
قەدەغەى چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەدا لە ڕووی تیۆرییەوە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا کۆتایی پێهاتبوو، بەڵام داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵامیان نەدەدرایەوە.
پارێزەران لە ٢٨ی ئازاردا جارێکی تر داوایان لە دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکان لە بورسا کرد هەموو بەربەستەکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە لاببرێن و ڕێگە بە سەردانی بنەماڵە بدرێت.
ڕۆژی ٢٩ی ئازار دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکان وەڵامی دایەوە و داواکارییەکەی ڕەتکردەوە. دادگاکە ڕایگەیاندبوو، عەبدوڵا ئۆجالان بە سزای دیسیپلین سزا دراوە و لەبەر ئەوە ناکرێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدرێت.
لە بڕیاری ڕەتکردنەوەکەدا هاتبوو، "لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢دا بەهۆی سزای دیسپلینەوە بۆ ماوەی ٣ مانگ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە قەدەغەکراوە و ئەوەش لە ٢١ی شوباتدا پشتڕاست و یەکلایی کراوەتەوە".
لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا دیداری عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی ٦ مانگ قەدەغەکرا. قەدەغەکردنەکە لە ٢٢ی نیسان کۆتایی پێهات، بەڵام لە دوای ئەو بەروارەش داواکارییەکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن وەڵامیان نەدرایەوە. لە دوایدا لە ٢٩ی نیسان پارێزەران سەردانی دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکانی بورسا کرد و هۆکاری قەدەغەکردنی چاوپیکەوتنەکانیان پرسیبوو داوایان کردبوو چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
هەمان ڕۆژ دادگا داواکاریی پارێزەرانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، لە ١٣ی نیساندا بۆ ماوەی ٦ مانگ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران قەدەغەکراوە. پارێزەران دەربارەی هۆکاری ئەو قەدەغەکارییە ئاگادار نەکرابوونەوە. پارێزەران لە ٦ی ئایاردا سەردانی دەسەڵاتی جێبەجێکاری سزاکانی بورسا کرد و تانەیان لەو بڕیاری قەدەغەکارییە دا.
ف.ق