پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی موەکیلەکەیان بکەن کە ٢ ساڵە هیچ زنیاریەکیان لەبارەیەوە نییە.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی موەکیلەکەیان بکەن کە ٢ ساڵە هیچ زنیاریەکیان لەبارەیەوە نییە.
ئیبراهیم بیلمەز، نەوروز ئویساڵ، مەزلۆم دینچ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەسرین، بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان عەبدوڵلا ئۆجالان چاوپێکەوتن بکەن، سەردانی لایەنە بەرپرسیارەکانیان کرد.
پارێزەران بۆ بینینی رێبەری گەلی کورد کە ١٩ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد.
پارێزەر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن هەفتەی دوو جار داواکاری پێشکەش دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا وڵامیان بە شێوەیەکی ئەرێنی نەدراوەتەوە. دوای چەند مانگ دەڵێن کە سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێندراوە و بۆیەش ناتوانن سەردان بکەن.
دوایین جار قەدەغەی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ١٣ی نیسان بوو کە ١٨ی تشرینی دووەم کۆتایی هات، بەڵام زانرا کە قەدەغەکە ٦ مانگی دیکە بەبێهۆ درێژکراوەتەوە.
ف.ق