پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد سەردانی سی پی تی-یان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجان رێبەری گەلی کورد سەردانی کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی / CPT) کرد و داوایانکرد، سی پی تی بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجان رێبەری گەلی کورد سەردانی کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی / CPT) کرد و داوایانکرد، سی پی تی بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجان رێبەری گەلی کورد سەردانی کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی / CPT) کرد و داوایانکرد، سی پی تی بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، نووسینگەى مافەکانی سەدە بەهۆی گۆشەگیریی چڕ و قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، سەردانی کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی / CPT)یان کرد.
لە سەردانەکەدا راگەیاندراوە، مانگەکانی ئادار، نیسان، ئایار و حوزەیران قەدەغەى چاوپێکەوتن بە تەواوەتی بەردەوامیی هەبوو. داوا لە سی پی تی کرا بە خێرایی دەستبەکار ببێت.
پارێزەران سەردانەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش و ئەو وڵامانەی پێیاندراونەتەوە بە سی پی تی راگەیاند. پاریزەران بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری هەندێک داواکاریی خۆیان خستەڕوو.
پارێزەران رایانگەیاند، لە ٤ مانگی رابردوودا ٦٨ جار سەردانی داواکاری گشتییان کردووە بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان ئەنجام بدەن. هەروەها وەسیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانیش ٢٠ جار داوای چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵام رێگا نەدراوە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
لە سەردانەکەدا بۆ سی پی تی راگەیاندرا، "قەدەغەى سەردانکردن و رێگریکردن لە چاوپێکەوتن، کە بە کردەوە بە شێوەیەکی ناهەقی جێبەجێ دەکرێت، بەردەوامیی هەیە و نەتوانراوە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران ئەنجام بدرێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران و لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە بنەماڵەکان نەیانتوانیوە سەردان بکەن و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن".
پارێزەران ئەوەشیان راگەیاندووە، داواکاری گشتی لە بورسا وەڵام داواکانیان بۆ چاوپێکەوتن ناداتەوە و بۆ ئەوەش سەردانی دادگای سزاکانی بورسایانکردووە و راشیانگەیاند، "بەڵام سەردانمان بۆ راستکردنەوەى هەلومەرجی زیندان، کە ساڵەهای ساڵە بەردەوامە، بە شێوەی ناهەقی و نایاسایی رەتکرایەوە".
نووسینگەى مافەکانی سەدە رایگەیاند، نامەش بە موەکیلەکانیان نادەن و بۆ ئەوەى کۆتایی بەو ئەشکەنجەیە و ئەو کردارە خراپ و پێشێلکارییانە بهێنرێت داوایان لە سی پی تی کردووە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت و داواکانیان بۆ سی پی تی لەم خاڵانەى خواروەدا خستووەتەڕوو:
"* کۆمیتەکەتان با بە خێرایی سەردانی دوورگەى ئیمراڵی بکات.
* دەبێت پارێزەران بتوانن بەشدار بن لە سەردانەکاندا و ئەوەش بەردەوامیی هەبێت.
* پارێزەران و وەسی بتوانن سەردان بکەن و ئەوە بە بەردەوامی ئەنجام بدرێت و سزای دیسیپلین، کە لە دژی یاساکانە، کۆتایی پێ بهێنرێت.
* لەگەڵ جێبەجێکردنی مافی سەردان، مافی قسەکردن بە تەلەفونیش بەشێوەیەکی رێک و پێک و بە بەردەوامی جێبەجێ بکرێت.
* کۆتایی بە رێگرییەکان بەرامبەر بە ئامڕازەکانی راگەیاندن وەک نامە و فاکس بهێنن.
* کردار و پێشێلکارییە پراتیکییەکان، کە نا یاساین و رێگری لە گەیاندن و پێدانی رۆژنامە، گۆڤار و کتێب دەکرێت، کۆتاییان پێ بهێنرێت.
* بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەلومەرجی ئەو کردارە خراپ و پێشێلکارییە بەدەر لە مرۆڤایەتییانە و ئەشکەنجەکان بهێنرێت، لە دژی ئەوانە رێوشوێنی بەهێز بگیردرێنە بەر و جێبەجێ بکرێن".
ژ.ت