پۆلیس هێرشی کردە سەر یادکردنەوەی کایپاکیا و شەهیدانی گوڵان
پۆلیس هێرشی کردەسەر چالاکی یادکردنەوەی ئیبراهیم کاپیپاکایا و شەهیدانی مانگی گوڵان، کە مەجلسی گەنجانی یەکێتی پێشەنگایەتییان دەکرد. لانی کەم ١٥ کەس دەستگیرکران.
پۆلیس هێرشی کردەسەر چالاکی یادکردنەوەی ئیبراهیم کاپیپاکایا و شەهیدانی مانگی گوڵان، کە مەجلسی گەنجانی یەکێتی پێشەنگایەتییان دەکرد. لانی کەم ١٥ کەس دەستگیرکران.
ئەندامانی مەجلسی گەنجانی یەکێتی ویستیان یادی ئیبراهیم کایپاکایا و شەهیدانی مانگی گوڵان بکەنەوە، پۆلیس هێرشی کردەسەر چالاکییەکەیان و لانی کەم ١٥ کەس دەستگیرکران.
ئەندامانی مەجلسی گەنجان و یەکێتی ویستیان لە بەردەم ئۆپێرای سوورەیا لە ئیستانبوول کۆبنەوە و یادی پێشەنگی گەنجانی شۆرشگێڕ ئیبراهیم کایپاکایا و شەهیدانی مانگی گولان بکەنەوە.
لە مەیدانی چالاکییەکەدا پانکاردی بە نووسینی' ئیبراهیم کایپاکایا و شەهیدانی مانگی گوڵان نامرن' بەرزکرایەوە. پۆلیس بە بیانووی ئەوەی کە چالاکییەکە یاسایی نییە هێرشی کردە سەر چالاکییەکە. پۆلیس هێرشی کردە سەرگەنجان و لانی کەم ١٥ کەس لە چالاکوانانی دەستگیرکران. گەنجان بە دروشمی' ڕێبەری ئێمە ئیبراهیم کایپاکایایە' و ' ڕەنجی شۆرشگێڕان تەسلیم ناکرێت'، هێرشەکانی پۆلیس-یان ئیدانەکرد.
ک-ش