پۆلیس لە بەرلین ڕێگریی لە رێپێوانی دژ بە گۆشەگیری کرد
پۆلیس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی میزاجی ڕێگریی لە کوردان کرد، کە دەیانویست ناڕەزایی لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرببڕن.
پۆلیس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی میزاجی ڕێگریی لە کوردان کرد، کە دەیانویست ناڕەزایی لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرببڕن.
لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی ژنانی دەست-دان و ناڤ بەرلین کوردستان، پشتیوانانی تورک و ئینتەرناسیۆنالیست، لە ئەلیکساندەرپلاتز خواستیان گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە بکەن، بەڵام بەهۆی ڕەفتاری میزاجیانەی پۆلیسەوە، ڕێگری لە چالاکییەکە کرا و چالاکییەکە ئەنجام نەدرا.
ئەرهان فرات هاوسەرۆکی بەرلین و ئیسماعیل پارماکسز ئەندامی ئەنجومەنی ناڤ بەرلین بەناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە ڕایانگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵ ناکرێت. نوێنەرەکان ئەوەیان بیرخستەوە، هەرچەندە سی پی تی سەردانی ئیمراڵی کردووە، بەڵام راپۆرتی بڵاونەکردووەتەوە و دەوڵەتانی ئەوروپاش لەو بارەیەوە هەوڵ نادەن. نوێنەرەکان ڕاشیانگەیاند، لە بەرلین ڕووبەڕووی عەقڵییەتێکن، کە تەحەممولی وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد ناکات.
هەرچەندە چالاکییە ناڕەزایەتییەکە ئەنجام نەدرا، بەڵام جەماوەری بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە دژی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی میزاجیانەی پۆلیس بەرنەگارییان کرد.
پۆلیسی ئەڵمانیا لە کاتی بڵاوبوونەوەی جەماوەردا رۆژنامەنووسێک، کە چالاکییەکەی ڕووماڵ دەکرد دەستگیرکرد، بەڵام دواتر ڕۆژنامەنووسەکە ئازاد کرا.
ژ.ت