پۆلیسی تورک دوو کەسی بریندار کرد
پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ بە ئەنقەست هێرشی کردە سەر دوو گەنج و هەردوو گەنجەکە بریندار بوون.
پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ بە ئەنقەست هێرشی کردە سەر دوو گەنج و هەردوو گەنجەکە بریندار بوون.
دوێنێ شەو لە ئەستەنبوڵ دەوریەکی پۆلیسی تورک دوو گەنجیان بە سەختی بریندار کرد. پۆلیس لە گەڕەکی کاناریای ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ گەنجێکی لە قاچیەوە بریندار کرد. دیمەنی هێرشەکە تۆمار کرا. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە پۆلیس رووی چەکەکەی کردووتە گەنجەکە. کەسێک کە رووداوەکەی تۆمار کردووە، دەڵێت، ' سەیری بکە گولەیەکی بەردەکەوێت' بەم شێوەیە ساتی بریندارکردنی گەنجەکەی تۆمار کرد.
لە گەڕەکی تورگوت رەئیسی ناوچەی ئەسەنلەری ئەستەنبوڵیش پۆلیس قۆناغە چەکی لە سەری گەنجێکدا و بە سەختی بریندار کرد. بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو گەنجە کە ناوەکەی نەزانراوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە. بۆیەش گەنجەکە نارەزایەتی دەربڕیوە و پۆلیسیش قۆناغە چەکەکی لەسەریداوە و برینداری کردووە. یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکەکە کە رووداوەکەی بینیوە رایگەیاند، گەنجەکە بە سەختی بریندار بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانە رەوانەکراوە. کەسێکی دیکە لە خەڵکی گەڕەکەکە وتی، گەنجەکە بە کوردی نارەزایەتی بەرامبەر پۆلیس نیشان داوە.
لەنێو مانگێکدا پۆلیس لە ئەستەنبوڵ سێ کەسی کوشتووە.
ف.ق