پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد

پۆلیسی تورک لە ئامەد هەڵیانکوتایەسەر کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد و زیانیان بە چەندین کتێب و ڕۆژنامە گەیاند.

پۆلیس لە ناوچەی پەیاسی ئامەد چەتەئاسا هەڵیانکوتایەسەر کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد. لەم بارەیەوە هاوسەرۆکان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە ئاگادار نەکرانەوە. دەستگیرا بەسەر ١٥٠ کتێب و هەزار و ٥٠٠ ژمارەی ڕۆژنامەدا. هەروەها پۆلیس قوفڵی بیناکەیان گۆڕی.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئەدیبانی کورد ڕێدور دیجلە ڕایگەیاند هۆکاری ئەم کارە نازانن، گوتی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستمانە، لەکاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا پۆلیسەکان هێڵکاری بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکە و ناوی کەسانی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەیان پێ بووە.  لەژێر هێڵکارییەکەشدا، وێنەی ژنێکی تەمەن ٣٠-٣٥ ساڵ هەبوو. گوتویانە لێکۆڵینەوەکە پەیوەستە بەم هەڤاڵە ژنە و دواتر ڕۆیشتوون".

دیجلە ڕایگەیاند لەم بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان پێ نەدراوە، لە هەڵکوتانەسەرەکەدا هەموو شوێنێکیان پشکنیوە بەتایبەت بەشی کتێبخانە پەرشوبڵاو کراوە، گوتی: "بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامدا نزیکەی ١٥٠ کتێب و هەزار و ٥٠٠ ڕۆژنامە دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەم هەڵکوتانەسەرە شەرمەزار دەکەین".