پرۆفیسۆر و مێژوونووس و بیرمەندی كۆمەڵایەتی یونانی ـ ئەمریكی، جۆرج كاتسیافیكاس لەوتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسەكەماندا، بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە لەبەرامبەر بەكوردەكان وەكو لاوازیەكی توركیا بەناو دەكا و رایگەیاند؛ ئەگەر دۆسیەیەك لەسەر تاوانەكانی ئەردۆغان لەدادگای نێودەوڵەتی لاها بكرێتەوە، ئێدی ئەو بۆ هەر هەنگاوێكی پێویستی دەكرد دوو جار بیر بكاتەوە.
ئەم بیرمەندە كۆمەڵایەتیە رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بەهۆی كەمتەرخەمی و بەدوانەچوونی دۆسیەیكانی پەیوەست بەهێرشی كیمیایی دەوڵەتی تورك لەبەرامبەر بەكوردەوە رەخنە دەكات و ئەم رێكخراوەی بە سیاسی بوون تاوانبار كرد.
جۆرج كاتسیا فیكاس ئاماژەی بە گردبوونەوەی كوردەكان لەبەرامبەر باڵەخانەی رێكخراوی قەدەغەی چەكی كیمیایی لەهۆلەندا كرد و داوای كرد گۆشارەكان بۆ سەر"ئۆ پی سی وی" زیاتر بكرێت تا لەئەنجامدا بەدواداچوون بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە بكات.
جۆرج كاتسیا فیكاس لەهەمانكاتدا ئاماژەی بەسانسۆر كردنی شەرخوازیەكانی دەوڵەتی تورك لەراگەیاندنە نێودەوڵەتیەكانیش كرد و رایگەیاند، ئاخۆ سیاسەتمەدارانی رۆژئاوایی كە بەدەیان ملیارد یۆرۆ چەك و چۆڵ دەدەنە ئۆكرانیا لەكوێن، كەچی كاتێك دەگاتە كوردەكان خۆیان لە كەڕی و كوێری و ڵاڵی دەدەن.
هـ . ب