پەرلەمانتارانی هەدەپەیی: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە

پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریدان، رایانگەیاند، کە بەردەوامبوونی گۆشەگیری دەبێتە هۆکاری ئەوەی قەیران لە وڵاتەکەدا قوڵتر بێتەوە و وتیان: "دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە".

پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەپێناو ئەنجامدانی دیداری پارێزەران لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٠ رۆژە لە ئێشکگریی دادپەروەریدان. پەرلەمانتاران دیلان تاشدەمیر، کەمال بولبول، عومەر ئۆجالان، زەینەل ئۆزان، زڵێخا گولوم، کەمال پەکۆز و ریزوان توران بە پلاکاردەکانی "با یاسا لە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت" و "گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی" لە بەردەم پەرلەمان کۆنفرانسی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لای خۆیەوە عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری هەدەپەی ناوچەی ڕحا ڕایگەیاند، بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە، لە دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیر كراوە و ماوی زیاتر لە ٢١ مانگە، هیچ زانیارییەك لەبارەیەوە بەردەست نییە، وتیشی: “دەسەڵاتداری فاشیست، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، هەموو ئەو ئەو یاسایانەی کە كورد، بەڕێز ئۆجالان و سیاسەتی دیموكراسی سودیان لێوەربگرێت، لایبردوون و نەیهێشتوون”.

عومەر ئۆجالان رایگەیاند: بەردەوامی گۆشەگیری دەبێتە هۆی ئەوەی كێشە و قەیرانەكان لە هەموو شوێنێک قورستر ببنەوە و وتی: "لە هەموو کایەکانی ژیان لە رووی ئابوری، سیاسی و لە هەموو بوارەکاندا تەنگەزاری هەیە، دەسيڵات بە شەڕ و پێشێلکاری دەیەوێت خۆی بە پێوە رابگرێت. تاکە پلان و بەڵێنی ئاکەپە-مەهەپە ئەمەیە. هەوڵ دەدات بە هێرش بۆسەر کۆمەڵگا سیاسەت بەڕێوەببات. بە راشکاوی دەڵێین، کێشەی کورد كێشە كۆمەڵایەتییەكان، كێشەكانی توركیا، تەنها لە ڕێگەی دیموكراسی و دیالۆگ دەتوانن چارەسەر بكرێن، بەڵام ئاكەپە هەڵەی كرد و بە ئاراستەیەكی هەڵەدا دەڕوات، پێویستە گەلەكەمان ئاگاداری ئەمە بێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، گۆشەگیری تەنها لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان نییە، گۆشەگیری لە هەموو بوارەکان و لە دژی هەمووانە و وتی: ئێمە ئێستا لە ژێر گۆشەگیری داین و گەمارۆ دراوین، چوارلامان داخراون، لەم بینایەیی پەرلەمان یاساكان ئامادە دەكرێت، بەڵام گەورەترین پێشێلکاری لێرەوە دەستپێدەکەن و ستەم لێرەوە دەست پێدەكات.

عومەر ئۆجەلان لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئاکەپە هەلومەرجی چارەسەری دیموکراتیکی نەهێشتووە و وتی: دەرگاكانی ئیمرالیە بكەنەوە، بە ناوی بنەماڵەوە، دەمانەوێت مافە یاساییەكانمان بەكاربهێنین، ئەمە لەهەمان کاتدا پرسێکی سیاسی و یاساییە،  پێویستە پارێزەران بتوانن دیدار ئەنجام بدەن و بۆ نەهێشتنی قه‌یرانه‌کان، پێویستە چاپێكەوتن و دیدار ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم مافە یاساییەیی خۆمان بەكاربهێنین، تا كۆتایی بۆ چەسپاندنی دیموكراسی تێكۆشان دەكەین".

هـ . ب