رێکخراوانی یاسایی نێودەوڵەتی سەردانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە (سی پی تی) کرد کە دوای سەردانی رێکخراوەکە لە ٢٠ – ٢٩ی ئەیلولدا بۆ دورگەی ئیمڕالی، نیگەرانیەکان لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زیاتر ببون کە لەژێر گۆشەگیریەکی رەهای قورسدایە.
گروپی دەستوەردانی یاسایی نێودەوڵەتی ناوەندی لێکۆلینەوەی دیموکراتی، کۆمەڵەی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی جیهانی لە ئەوروپا، پارێزەرانی دیموکراتی ئەوروپا، گیورستی دیموکراتی ئیتاڵیا و چەند رێکخراوێکی دیکەی یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لە بەلجیکا، هۆڵەندا، داوایان لە تورکیا کرد کە گوێ لە سی پی تی بگرێت و کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە بهێنێت.
٢٠ ساڵە رێگری لە چاوپێکەوتنەکان دەکرێت
رێکخراوەکان رایانگەیاند، ٢٠ ساڵە رێگری لە چاوپێکەوتنی پارێزەر و خانەوادەکان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا رێگە بە پارێزەران نەدراوە سەردانی ئیمڕالی بکەن، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ەوە تاوەکو ئێستا، رێگە نەدراوە خانەوادەکان سەردانی ئیمڕالی بکەن.
لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تاوەکو ئێستا دۆخەکە باش نەبووە
لە سەردانی رێکخراوەکاندا بۆ سی پی تی ئاماژە بە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ لەبارەی سەردانی ساڵی ٢٠١٩ی سی پی تی کراوە و باسی ئەوەکراوە کە لە سەردانی ساڵی ٢٠١٦ەوە تاوەکو ئێستا، بارودۆخی زیندانەکان باش نەبووە. بەگوێرەی سی پی تی ؛ ئەم دۆخە قبوڵکراو نییە'. ئەم دۆخە بۆ سێ کەسەکەی دیکە و بۆ رێگریکردن لە چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەرانیش راستە. بۆیە پێویستە سی پی تی، بە تایبەتی بۆ زیندانی ئیمڕالی و بە گشتی بۆ هەموو زیندانەکان، سیستمێکی رێک و پێکی سەردانی خانەوادە و پارێزەران دابنێت."
پێویستە سی پی تی بەگوێرەی ١٠مین خاڵی پەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئەشکەنجە مامەڵە لەگەڵ تورکیادا بکات
لە سەردانەکەدا بانگەوازی لە تورکیا کرا کە گوێ لە رەخنەکانی سی پی تی بگرێت و بانگەوازی لە تورکیا کرا کە گوێ لە سی پی تی بگرێت لەبارەی سەردانی خانەوادە و پارێزەران و لەم چوارچێوەیەدا رێز لە یاساکانی ئەوروپا و نێودەوڵەتی بگرێت. هەروەها بانگەوازی لە حکومەتی تورکیا کراوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ی سی پی تی مامەڵە بکات و بو زوترین کات رێگە بە بڵاوکردنی ناوەڕۆکی راپۆرتی سی پی تی بدرێت. لەبارەی رەتکردنی پێشنیازی سی پی تی لەلایەن تورکیاوە ، بانگەوازی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا کراوە کە گفتوگۆ لەبارەیەوە بکات و هەنگاوی پێویست بنرێت. پێویستە سی پی تی بەگوێرەی ١٠مین خاڵی پەیمانی نێودەوڵەتی دژی ئەشکەنجە، مامەڵە لەگەڵ تورکیادا بکات و لەبارەی کردەوە خراپەکان کە کاریگەری لەسەر زیندانیانی ئیمڕالی دادەنێت، راگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.
ف.ق