به‌پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا (تهژهكه-ئه) و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كوردستان له ئه‌وروپا (كه‌جه‌ده‌كه-ئه به دروشمی "له دژی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ده‌وڵه‌تی تورك، پارێزگاری له كوردستان بكه" ده‌ست به رێپێوانی دۆسێلدۆرف كرا.
كوردستانیان سه‌رله‌به‌یانی له كریشپلاتز كۆبوونه‌وه، به دروشمه‌كانی "بژیی سه‌رۆك ئاپۆ"، "بژی به‌رخودانی گه‌ریلا"، "بژی په‌كه‌كه"، "مه‌رگ و نه‌مان بۆ خیانه‌ت" به‌ره‌و گۆڕه‌پانی كۆبوونه‌وه‌ی دۆسێلدۆرف-ئادۆڵف-پلاتز رێپێوانیان كرد. تاكاتی ده‌ستپێكردنی رێپێوانهكا ژنان و گه‌نجان سڵاویان له به‌رخودانی گه‌ریلا كرد و گۆڤه‌ندیان گێڕا.
جه‌ماوه‌ری هه‌زاران كه‌سی، به سرودی ‘ئه‌ی ره‌قیب‘ ده‌ستیان به رێپێوان كرد. پێشبینی ده‌كرێت رێپێوان له رهینپارك ببێته گردبوونه‌وه. نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له چوار پارچه‌ی كوردستان و له وڵاتانی جیاجیای جیهان، ژینگه‌پارێزان، نوێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌كانی ژنان له‌سه‌ر ناوی ئێزدی، تامیل و زاپاتیستهكانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتاریان ده‌بێت.
هـ . ب