زیاتر لە ٢١ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و هامیلی یڵدمر زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی بەدەست ناهێندرێت.
پارێزەران و خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە هەموو هەفتەیەک داواکاری بۆ چاوپێکەوتن پێشکەش دەکەن، بەڵام بە بیانوی 'سزای دیسیپلین' و 'قەدەغەی چاوپێکەوتن' داواکاریەکان رەتدەکرێنەوە.
دوایین جار ٩ی ئەیلول ٢٠٢٢، سزای دیسیپلین بەسەر ئۆجالان و زیندانیەکانی دیکەدا سەپێندرابوو و لە ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا سزاکە سەپێندرابوو. دوای کۆتاییهاتنی سزاکە، پارێزەران لە ١٥ و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ و ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، سێ جار داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری کردبوو، بەڵام داوکاریەکە بێئەنجام بوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دادگای بورسا بە پارێزەرانی راگەیاندووە، سێ مانگی دیکە سزای چاوپێکەوتن بەسەر ئۆجالاندا سەپێندراوە کە نەتوانێت خانەوادەکەی ببینێت. قەدەغەکە ٤ی ئەم مانگە سەپێندراوە. سزای دیسیۆلینیان وەک بیانوو پیشانداوە.
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان و سێ زیندانیەکەی دیکە لە ١٠ی کانونی دووەمدا تانەیان لە بڕیاری قەدەغەداوە. دادگا سزا قورسەکانی بورساش هەمان رۆژ سەردانی پارێزەرانی رەتکردووەتەوە.
پارێزەران رایانگەیاند، ئەوان لەدژی قەدەغەی چاوپێکەوتن، لە دادگای دەستووری سکاڵا تۆمار دەکەن.
ف.ق