شاکار: دەبێت تێکۆشانمان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری گەورەتر وزیاتر بێت

مەحمود شاکار هاوسەرۆکی مەف - داد ڕایگەیاند، دەبێت تێکۆشانێکی جێگیر و سیستماتیک بۆ شکاندنی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەببرێت.

مەحمود شاکار هاوسەرۆکی مەف - داد ڕایگەیاند، هەرچەندە گۆشەگیریی لەڕووی یاسایی و مافی مرۆڤیشەوە هەبێت، بەڵام لەبنەڕەتدا بابەتێکی سیاسییە و وتی: "کوردستان بەشێکە لەو کێشەیە. گرفتێک، کە تەنیا پەیوەندیدار نییە بەڕێز ئۆجالان، بنەماڵە و پارێزەرەکانیەوە. گرفتێکە کە پەیوەندیدراە بە هەموو خەڵکی کوردستانەوە. ئەوەی، کە بە باشترین شێوە لەوە تێگەیشت دەوڵەت بوو، بۆیە بەم شێوەیە نزیک دەبێتەوە. بێگومان رۆژەڤێکی قورس لە کوردستاندا هەیە، بەڵام لە ناوەندی هەموو ئەم ڕۆژەڤانەدا گۆشەگیری هەیە. ئەو مەودایە، کە لە تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیریدا دەیگرین هێزی زیاتر دەداتە گەلی کورد و هەندێکیتر ئەم شەڕە دوادەخات. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت خەباتێکی کۆمەڵایەتی زۆر پێداگرانە و بەردەوام و زۆر سیستماتیک بەڕێوەبچێت".

'ئێمە ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی تەواو و دابڕاندێکی زۆر قورس دەبینەوە'

شاکار ئاماژەی بەوەدا، دیاردەی گۆشەگیری پرۆسەیەکە، کە بە دروستکردنی ئیمراڵی دەستیپێکردووە و وتی: "دیاردەیەکی زۆر نوێ نییە، بەڵکو کارەکتەرێکە، کە تا ئەمڕۆ وردە وردە بەهێزتر و قووڵتر کراوەتەوە، بۆیە لەو ڕۆژەوەی بەڕێز ئۆجالان هێنرایە ئیمرالی و لەو ڕۆژەوە ئیمڕاڵی بەتایبەتی بۆ بەڕێز ئۆجالان ئامادەکرابوو و کرایە دوورگەی گۆشەگیری، دەبێت کێشەکە چارەسەر بکرێت. بە واتایەکی تر پێویستە ئەمڕۆ هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ٢٤ ساڵە بکرێت. ئێمە ڕووبەڕووی حەقیقەتی گۆشەگیریی درێژخایەن و قوڵتر دەبینەوە. لە راستیدا ڕێگریکردن لە دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان پێش ئێستاش هەبوو، ئەگەر ئێمە ئەو چەند دانیشتنەی ساڵی ٢٠١٩ نەژمێرین، ئەوە ١١ ساڵە پارێزەران و بنەماڵەکان ناتوانن دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. گۆشەگیری تەنیا بۆ چاوپێکەوتنی نێوان بنەماڵە و پارێزەران سنووردار نییە، مافی پەیوەندی بە تەلەفۆن، کتێب، ڕۆژنامە و نامەکانیش بلۆک کراوە.

 ئێمە ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی تەواو و گۆشەگیرییەکی زۆر توند دەبینەوە. لە ئەدەبیات و دەقی یاساییدا هیچ یاسایەکی یاسایی لە یاسای نێونەتەوەییدا نییە و لەم بارەیەوە هەموو پەیمانە نێونەتەوەیییەکان، کە بە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەندکراوان دەست پێدەکەن و لەگەڵ چاکسازییە یاساییەکان بەناوی ماندێلاوە دژایەتیی گۆشەگیری دەکەن. زیندانیکردن بە مانای بێبەشکردن لە هەموو مافەکان نییە، بەپێچەوانەوە دەیان و سەدان مادەی ڕێککەوتنەکان و پەیماننامەکان هەیە، کە تێیدا هاتووە پێویستە جگە لەزیندانیکردن، هەموو مەرجەکان بۆ کەسی زیندانیکراو دابین بکرێت".

'مۆدێلێکی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی زۆر میزاجیانە دروستکراوە'

شاکار ئاماژەی بەوەدا، ئەو دەسەڵاتە سیاسییە، کە ٢٤ ساڵە تورکیا بەڕێوەدەبات، هیچ هۆکارێکی بۆ گۆشەگیری و ڕێگریکردن لە بواری یاسای نیشان نەداوە و نیەتی و وتی: "زۆر میزاجیانە بەڕێوەی دەبەن، لە ساڵانی ڕابردوودا بە پاساوی ئەوەی کەش و هەوا خراپە، کەشتییەکە خراپە رێگرییان لە چاوپێکەوتنەکان دەکرد. ئێستا هیچ پاساوێکیان نییە، بەڵام هەر رێگری دەکەن. هیچ کاتێک هۆکارێکیان نیشان نەداوە، لە دوای هەڵگرتنی یاسای باری نائاسایی لە دوای ١٥ی تەموزەوە، رێنماییەکانی سەر ئیمراڵی لە سەرتاسەری تورکیا جێبەجێ کران، نەک تەنها بۆ ئیمراڵی، بەڵکو بۆ هەموو زیندانەکانی تورکیا بە پێویستیان زانی و بۆ ئەوەش بڕیایان دەرکرد و کردیان بە یاسا.

لەم بارەیەوە پێویستی بە یاسایەکی تایبەت بە ئیمرالی نییە. هیچ پێویستی ڕوونکردنەوەی یاسایی نییە، پێویستی بە پەیڕەو بەرنامە نییە، سیستمەکە بەم شێوەیە جێگیرکراوە. ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ڕوو دەدات لە ڕاستیدا ئەو ڕاستییەیە، کە مۆدێلێکی ئیداری زۆر هەڕەمەکی و میزاجیانە لە ئیمراڵی دروست بووە، ئەوەی لە ئیمراڵی ڕوودەدات لە دیدی بارودۆخی تایبەت، سیاسی و هەنووکەیی و پێشکەوتنە سیاسییەکانەوە مۆدیلێکی ئیداری و کارگێڕیی زۆر میزاجیانە تیادا دانراوە. لەم ڕوانگەیەوە بە ڕاستی ئیمراڵی ناوچەیەکی دوورە لە یاسا و ماف، ناوچەیەکە، کە یاسا کاری تیادا ناکات. ئەوە هۆکاری ئەوە بوو، کە ئێمە پێشتر لەگەڵ گوانتانامۆدا بەراوردمان کرد. لە ژێر کاریگەریی ئەمریکادایە، بەڵام لە دەرەوەی یاساکانی ئەمریکایە، ئێستاش ئیمڕاڵی بەو شێوەیەیە".

شاکار ڕایگەیاند، گۆشەگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان و هەڤاڵەکانی لە تورکیا نەک تەنها ڕێگریکردن نییە لە مافی خۆپاراستن و وتی، "ئەو لە نزیکەوە پەیوەندی بە هەموو بارودۆخێکی ژیانەوە هەیە. مافی بنەڕەتیی چاودێری تەندروستی، مافی ڕاگەیاندن و پەیوەندیکردن، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و... هتد. دەیان مافی بنچینەیی لەوێ پێشێل دەکرێن. یەکێک لەوانە مافی پاراستن بوو. زۆرێک لە دامودەزگا و دامەزراوەکانی تورکیا و بە تایبەتی کۆمەڵەکانی پارێزەران ناچارن چاودێریی مافی پاراستن و ڕاستکردنەوەی پێشێلکارییەکان بکەن. بۆیە پێیان دەوترێت ڕێکخراو و کۆمەڵەی پارێزەران. ئەگەر هەندێک لەدامەزراوەکانی تورکیا بە ئیستیسنا بزانین، بەڵام گشتی دەزگاکان لە تورکیا چاویان لە پرۆسەی ئیمراڵی داخستووە.

ئەوەی لەوێ ڕوودەدات ئەو شوێنە بە ناوچەی دەسەڵاتی دەوڵەت دەزانن، بۆیە لەم بوارەدا ئێمە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی ڕیشەیی و ڕادیکاڵ لە دژی ئەو پێشێلکارییانە نەبووینەوە. لە بەرامبەر هەموو داواکارییەکانی پارێزەران، پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان ئەندامی چەند کۆمەڵەیەکی پارێزەران، بۆ مافی پاراستن و دروستکردنی ژینگەیەکی دانوستانکاری سەردانی کۆمەڵەکانی خۆیان کرد، هیچ پشتگیری و پشتیوانییەکی جدییان لێ نەکرا. لەبەر ئەوەیە، کە کۆمەڵەکانی پارێزەران بەشێکن لەمە. بە هۆی بیری ئایدیۆلۆژی، لە چوارچێوەی نزیکبوونەوەی لە کێشەی کورد بەرامبەر ئەو کێشەیەش بێدەنگ بوون. لە ڕاستیدا لەو ڕووەوە ئەمە مانای پەسەندکردنی سیستەمی ئیمراڵییە.

بارودۆخی ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان کەمێک جیاوازە. لە سەرەتاوە ئیمراڵی بە کۆدەنگیی ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان دامەزرا. پێویستە من باسی ئەوە بکەم، بەڕێز ئۆجالان بە پیلانگێڕی هێنرایە ئیمرالی، هێنانی ئەو بۆ خۆی زۆر کێشە دارە، چونکا دەستگیرکردن نەبوو، بەڵکو گرتیان و ڕفاندنیان. ئەوە لەلایەن هێزە نێونەتەوەیییەکانەوە و بە پاڵپشتی زلهێزەکانی جیهان ئەنجامدرا، بۆیە بردنی ئەو بۆ ئیمراڵی بێ یاسایییەکی گەورە بوو، بەهۆی ئەو بێ یاساییەوە لە ئیمرالی، بە دیلکردنی بەڕێز ئۆجالان دەستیپێکرد. بۆیە ئێمە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ناویدەبەین. ئیمراڵی وەک بەردەوامی، بەشێک و ئەنجامی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دامەزرا. کاتێک ئەم چوارچێوەیە لەبەرچاو دەگرین، ڕەنگە بتوانین پێگە و هەڵوێستی ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان دیاری بکەین. لەو کاتەدا ئەوانە، کە ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەیان پەسەند و جێبەجێکرد، سەرەڕای پێشێلکردنی یاسا ئەوروپی و نێونەتەوەیییەکان، پشتیوانییان لە پرۆسەی چەتەگەریی ڕفاندنی بەڕێز ئۆجالان و ئەوانەی پشتیوانییان لەو کارە کردووە، لە ڕاستیدا هەم پشتیوانییان لە دروستکردنی ئیمراڵی و ئەو مۆدێلەی ئیمراڵی کردووە و قبوڵیان کردووە.

واتە هیچ ناڕەزاییەک لەبەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی نییە، کە ماوەی ٢٤ ساڵە بەردەوامە. ئەوە وەک نموونەی سەرەتایی و مایکرۆ مۆدێلی دژ بە کورد دامەزراوە. ڕێگای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کراوەیە، سی پی تیی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا، کە بە تایبەتی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە دامەزراوە، وەک تاکە دامەزراوەی پەیوەندیدار بەم کێشەیەوە بە ئێمەیان نیشان داوە. ئەوان دەیانوت، ئەگەر کێشەیەک هەبێت ئەوا ئێمە دامەزراوەیەکمان هەیە، کە لەسەر ڕاوەستێت. خواستیان بەم نزیکایەتیانە ڕاستیەکانیان لە بابەت و هیڵی سیاسی دوور بخەنەوە. ئەگەر سی پی تی، یان میکانیزمی نێونەتەوەیی نەتوانێت بە بنەماڵە و پارێزەران و ڕای گشتی بڵێت، کە ئایا بەڕێز ئۆجالان سەلامەتە یان نا، ئەوا دەبێت باس لەوە بکەین، کە ئایا بەها و مانای ئەم دامەزراوەیە هەیە یان نا.

ئێمە ڕووبەڕووی جیهانێک دەبینەوە، کە ناتوانێت پێمان بڵێت، ئایا بەڕێز ئۆجالان لە ئیمرالییە یان نا، بۆیە نزیکایەتییەک و هەڵسوکەوتێک هەیە، کە دەبێت بەجدی وەربگیردرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، دامەزراوەیەک هەیە، کە ئێمە بە جدی دەیگرین و بە ڕاستی پەیوەندیدارە بە بابەتەکەوە، هیچ ڕێگایەک نییە بڵێین، هەندێک دەزگا هەیە، چ مافی مرۆڤن یان سیاسی. بەڕای من ناکاریگەرە، بەڵام هۆکاری ئەم ناکاریگەرییە ئەوەیە، کە ئەو ڕێبازە سیاسییەی باسم کرد، بێ بەش نییە و ئەوە کاریگەریی لەسەری هەیە، بۆیە موخاتەبی سەرەکیی ئێمە میکانیزمی سیاسین لەم بوارەدا. تورکیا ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپایە و دەبێت ئەنجومەنی ئەوروپا لەو بابەتەدا بەتەواوەتی هەڵوێست نیشان بدات. لەبەر ئەوە نە سی پی تی بە تەنیایە، نە بەشێکی بچوکی بوروکراتیکی بێکاریگەرە. وەک وتم، سی پی تی بە خستنەبەردەممان وەک بەردەنگی سەرەکی نیشان دەدەن، راستی هەڵوێستێکە کە ئێمە لەو هۆکارە سیاسیانە و مامەڵە سیاسیانە لە بەردەممان دووردەخەنە، دەیکەین. هەمان دەزگا، لە روانگەی منەوە خاوەندی مامەڵەیەکی فریودەرانەیە. من وا بیردەکەمەوە کە دەبێت هەڵوێستی ئەوان بەم جۆرە هەڵبسەنگێنرێت.

دۆزی ئەسینا

شاکار باسی لەوەکرد کە دۆزی ئەسینا لە بنەڕەتدا داواکارییەکە کە لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەنجامدراوە و وتی، "کاتێک بووە رۆژەڤ لەناو رای گشتیدا بڵاوکرایەوە. ٢٤ ساڵە کە بەڕێز ئۆجالان لە ئیمڕاڵییە، پێویستە لە چوارچێوەی یاسای نەتەوەیی و نێونەتەوەیی ٢٤ ساڵەدا، ئەوە وەک تێکۆشانێک ببینرێت، لەلایەکەوە گۆشەگیری هەیە، سیستمی ئەشکەنجە دامەزراوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەوە ١٠ ساڵە، ئێوە دەزانن تا ساڵی ٢٠٠٩ رێزدار ئۆجالان بە تەنیا مایەوە، دواتر گروپێکی بچوکی هەڤاڵانیان بردە ئەوێ. واتە ٢٤ ساڵە بەڕێز ئۆجالان بووەتە خاوەنی بەرخودان و هەڵوێست. لەهەمان کاتدا لە یەکەم رۆژەوە شەڕێکی یاسایی هەیە.بەڕێز ئۆجالان لە ١٥ شوبات زیندانی کرا، لە ١٦ی شوبات دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەسەر کرابووەوە. لەوکاتە بەدوا پەنا بۆ زۆر میکانیزم و رێکار بردرا. بەتایبەتی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دوایین جاریش رێکارە یاساییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان گیرانەبەر. هەوڵ درا کە دەرفەت و توانا یاساییە نێونەتەوەییەکان بەکاربهێنرێن. ئەو کاتە راپۆرتی زۆر رێکوپێک بۆ سی پی تی رەوانە کران. ئەو راپۆرتانە مانگانە و سێ مانگانە بوون. لەبارەی دادگا بەردەنگی سەرەکی رێکاری یاساییە، رێکاری یاسایی نێونەتەوەییە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە کە تورکیاش تیایدا ئەندامە. هەر بۆیە لەسەرەتاوە بە دەیان دۆسیە لەلایەن پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالانەوە بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا رەوانە کران.  

لەساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ دا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە بەڕێز ئۆجالان بەشێوەی دادپەروەرانە دادگایی نەکراوە. لە ساڵی ٢٠١٤دا بڕیاردرا کە سزای زیندانی هەتاهەتایی دژوار بە واتای ئەشکەنجەیە. هەندێک بڕیاری ئەرێنی بەم جۆرەی یاسای نێونەتەوەیی رەوانە کران. چەندە ئەوانە کاریان پێدەکرێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە. بەڵام ئەو دۆسیانەی لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراونەتەوە هەن و ئەو دۆسیانە هەن کە سەرکەوتوون. جیالەوە گرنگترین دۆسیە کە ئێستا لەبەردەستدایە، بەر لەئێستا هەندێکی بۆ رای گشتی ئاشکراکرابوو. لە ساڵی ٢٠١١دا سەرلێدانێک بۆ لای دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەنجامدرا. لەو بوارەوە قۆناغ و پرۆسەی یاسایی کۆتایی هاتووە. چاوەڕێ دەکرێت دۆسیەکە بگاتە ئەنجام. گرنگترین دۆسیەی دادگای مافەکانی مرۆڤە لە ئێستادا. لە ساڵی ٢٠١١ەوە کراوەتەوە. پێدەنێینە ساڵی ٢٠٢٣ەوە. ١٢ ساڵە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نەیتوانیوە تەواوی بکات. گرنگترین دۆسیەی دۆسیەی گۆشەگیری ساڵی ٢٠١١یە. ئێمە چاوەڕێی ئەوەین. خۆی لە خۆیدا تا ساڵی ٢٠٠٩ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی گۆشەگیریەەوە بڕیاریدابوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئەمڕۆ، واتە لەو کاتەوەی هەڤاڵانی تریان بردە ئیمڕاڵی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە بارەی قەناغی ٢٠٠٩ تا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێکی نەداوە. لەپارەکەوە ئێمە چاوەڕێی ئەو بڕیارەین.  

جگە لەوە گرنگترین دۆسیە ئەوەیە کە لە ئەسینا لە دژی یۆنان کراوەتەوە. هەموو ئەو دۆسیانەی کە تا ئەمڕۆ لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراونەتەوە، بە دەیان دۆسیە، دۆسیەی گەورە و بچوک هێشتا لەبەرچاون، هەموویانیش لە دژی تورکیا ئەندامی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کراونەتەوە. ئەو دۆسیەی کە من باسم کرد لە دژی یۆنان کراوەتەوە. مامەڵەی سەرەکیش پەیوەندی بە رۆڵی یۆنان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هەیە. پێشتر لە یۆنان تێکۆشانێکی یاسایی نێوخۆیی درێژخایەن هەبوو. لە ساڵی ٢٠١٩دا و ئەوکاتەی لە یاسایی ناوخۆیی یۆناندا هیچ ئەنجامێک بە دەستنەکەوتن، ئەو دۆسیە کرایەوە. لەم دۆسیەدا دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەم دواییەدا بە نامەیەک لایەنەکان، پارێزەران و حکومەتی یۆنانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەستی بە دۆسیەکە کردووە و قۆناغی ئاسایی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەستیپێکراوە. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دۆسیەکەی تۆمار کردووە و دەستنیشانی کردووە کە ئەو دۆسیەیە ئێستا کراوەتەوە و قۆناغی یاسایی دەستیپێکراوە.

بانگەوازی سەفەربەری لەبارەی گۆشەگیرییەوە

شاکار دەستنیسانی کرد کە لە پیلانگێڕییەکەدا تورکیا، ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و هەموو هێزە ئەوروپییەکان سەفەربوون و دوورگەیەکی تایبەتیان دامەزراند، بابەتەکە نوێنەرایەتی بەڕێز ئۆجالانە و وتی، "ئەو نوێنەرایەتییە زۆر بە پرسی کوردەوە بەستراوەتەوە. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر بزوتنەوەی سیاسی کورد بەواتای مۆدێرنە و نوێنەری ٥٠ ساڵ تێکۆشانی سیاسی کوردستانە. ئەو بابەتە هەرچەندە لایەنی یاسایی و مافەکانی مرۆڤیشی هەبێت، لە بنەڕەتدا بابەتێکی سیاسیە. دەبێت وەک بەشێک لە کێشەی کورد ببینرێت. لەبەر ئەوەی گۆشەگیری ئیمڕاڵی و ئەو کەشەی بەڕێز ئۆجالان تیادا نەک هەر بابەتی ئەو، بنەماڵە و پارێزەرانیەتی. هۆکاری مانەوەی لەوێ بەراستی کێشەیەکە کە بە گشتی پەیوەندی بە هەموو بەردەنگەکانی پرسی کورد هەیە. بە دەربڕینێکی دیکە ئەوە پرسێکە کە بە گشتی پەیوەندی بە گەلی کوردەوە هەیە. حکومەت بەو جۆرە مامەڵە دەکات.

واتە بەڕێز ئۆجالان لەناوخۆدا زیندانییە، بەڵام لە ئێستاوە لەناو سیاسەتی کوردستاندایە. لەبر ئەوە ئێوە لە مامەڵە لەبەرامبەر ئەوە دەڕوانن، ئەوەش لەدەرەوە دیارە. حکومەت خۆی ئەوە دەکات. کاتێک لە ئیمڕاڵی شەڕ و گۆشەگیری هەیە، گوڵ ناداتە ئەو کوردانەی لەدەرەوەن، گولـلەبارانیان دەکات. لە بنەڕەتدا ئەو کاتەی لەناوەوە دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دەکات و کاتێک قۆناغی دانوستان دەستپێدەکات، لەدەرەوەش لە ژیانی کورداندا گۆڕانکاری دروست دەکات. بۆ کوردان و دۆستانیان و بە گشتی بۆ تورکیا گۆڕەپانێکی نەرمتر، دێتە ئاراوە. سیاسەتی رۆژانەی مێشکی دەوڵەت لەبەرامبەر بەرێز ئۆجالان پەیوەندی بە تەواوی کۆمەڵگای کوردستانەوە هەیە. نەک هەر باکوری کوردستان، کاریگەری دەکاتە سەر رۆژئاوا، باشور و هەموو پارچەکانی کوردستان.

ئەو قۆناغەی ماوەی ٥ ساڵە تیایدا دەژین و ئێمە وەک 'پلانی داڕوخان' ناودێری دەکەین، بە شکستهێنانی قۆناغی دانوستان و دژوارکردنی گۆشەگیر دەستیپێکرد. واتە ئەو کاتە قۆناغی دانوستان هەبوو، رەنگە ئامادەکاریان کردبێت، بەڵام نەیاندەتوانی ئەو قۆناغە بکەنە کرداری. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە سیاسەت پەیڕەو دەکات. لە ئیمڕاڵی دەست بە سیاسەت دەکات و لەدەریشەوە پەل بۆ دەرەوە دەهاوێژێت. ئەوە بۆ گەلی تورکیش راستە. هەڵبەت بەڕێز ئۆجالان بۆ کوردان کەسایەتییەکی بەنرخە. پێویستە بەرامبەر بە گۆشەگیری هەڵوێست بگیرێتەبەر، بەڵام لەراستیدا دەبێت هەموو کەس، هەموو گەلی کوردستان بۆ بەرفراوانکردنی ئازادی خۆی و گۆڕەپانەکانی ژیانی خۆی لە دژی گۆشەگیری بوەستنەوە.

کاتێک لە پێنج ساڵی رابردوو دەڕوانین، دەبینین کە ئەو قۆناغە کە لەراستیدا بە گۆشەگیری دەستیپێکرد، وەک شەڕ لە دژی کوردان، بەسەربازگەکردن و داگیرکەری بەردەوام بوو، لە تورکیا دیکتاتۆری تاکەکەسی دامەزرا. قۆناغێک کە وەک شەڕ بۆ ئێمە هەڵگێڕدرایەوە وەک کۆمەڵکوژی گەنجانمان لە ژێرزەمینەکانی جزیر، لە تورکیا وەک دیکتاتۆری تاکەکەسی خۆی نیشاندا.

ئەو کاتەی بەڕێز ئۆجالان هات بۆ ئەوروپا، کاتێک لە رۆما بوو گەلی کورد چۆن روویان کردە رۆما، لەبیرمانە. پشتیوانییەکی گەورەش هەبوو. لە ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ی شوباتدا چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی و گۆرینی بۆ یادکردنەوە، بەراستی لە هەڵوێستی گەلی کوردەوەیە. رەتکردنەوەی ئەو کردەوە نایاساییەی هێزە جیهانییەکان و سیستمێک کە تورکیا دایمەزراندووە، هەڵوێستی بنچینەیی گەلی کوردە. پێویستی بە مامەڵەیەکی بەردەوام تر، بە سیستم، رێکۆپێک یەهە. لەلایەکەوە چەکی کیمیایی کە لە رووی یاسایی نێونەتەوەییەوە قەدەغەکراون لە دژی گەریلاکانی کوردستان بەکاردەهێنرێن. رۆژئاوا لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە. هەدەپە و هەموو گیراوانی سیاسیمان لە ژێر هەڕەشەدان. لەم رووەوە رۆژەڤێکی کوردستانی زۆر گرنگ هەیە، بەڵام لە چەقی هەموو ئەوانەدا گۆشەگیری هەیە. بۆیەش دەبێت تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی زۆر پێداگرانە، زۆر سیستماتیک بەڕێوەببرێت. قەبوڵکردن هەیە، هەڵوێست هەیەم بەرخودان هەیە. خۆی لە خۆیدا پێمان ناوەتە مانگی ٢١ەمین کە هیچ هەواڵمان لە بەڕێز ئۆجالان نییە. من وابیردەکەمەوە کە دەبێت تێکۆشانی پێداگرانە لەم بوارەدا زیاتر بکرێت".

ژ. ت/ هـ . ب