شاندێکی هەدەپە سەردانی لیبیای کرد

پارتی بزوتنەوەی دوارۆژی لیبیا هەدپەی بانگهێشت کرد. هەدەپە سەردانی لیبیای کرد و لە کۆبانەوەکەدا پەیمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتن درا.

بەگوێرەی نوسینگەی راگەیاندنی هەدپە، یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە و هاووتەبێژی مێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تولای حاتەمئۆغۆللاری و یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی گشتی تراکیا، سەردانی پارتی بزوتنەوەی دوارۆژی لیبیایایان کرد.

دکتور عەبدوڵهادی حوەج سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی دوارۆژی لیبیا و وەزیری پێشووی دەرەوە، پێشوازی لە شاندی هەدەپە کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بۆ گەلی هەردوو وڵات باسی گرنگی ئاشتی، برایەتی و یەکگرتن کرایەوە.

راگەیەندرا لە ناوەندی ئاشتی و بەڕێوەبەری قەیراندا کۆمەڵێک رۆشنبیر، نووسەر و سیاسەتمەداری لیبیاش کۆبوونەتەوە.

هەدەپە وتی، سیاسەتمەدارانی تورکیا رایانگەیاندووە کە پێویستە تورکیا هێزی خۆی و سەربازەکانی لە لیبیا بکشێنێتەوە.

ف.ق