شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری چوو بۆ تورکیا
شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٣٦ کەس لە ٧ وڵات پێکهاتوون، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە تورکیا و دەستیان بە چاوپێکەوتنەکانیان کرد.

شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری ٣٦ یاسادانەر، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی لە ٧ وڵاتی جیاوازەوە لەخۆدەگرێت، لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە تورکیا. شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری لە ٢٥-٢٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسیەکان لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئامەد کۆدەبنەوە.
شاندەکە وەک سێ دەستەی جیاواز کۆبوونەوەکان و چاوپێکەوتنەکانیان ئەنجام دەدەن و لە ٢٨ی کانوونی دووەم دا لە ئەستەنبوڵ کۆڕی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری بەڕێوەدەبەن.
بەرنامەی شاند
ئەنقەرە
- ١١:٠٠ سەردانی یەکێتیی پزیشکانی تورک (تەتەبە - TTB)
- ١٣:٣٠ سەردانی کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD)
- ١٤:٠٠ سەردانی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ/ TIHV)
ئامەد
- ١٠:٣٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو بنەماڵانەدا، کە ڕۆڵەکانیان لە زیندانی ئیمرالیدان.
شوێن: نیو گراند هۆتێل
- ١٤:٠٠ سەردانی دایکانی ئاشتی
- ١٥:٣٠ سەردانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED)
ئەستەنبوڵ
- ١١:٣٠ سەردانی نوسینگەی یاسای ئاسرین
- ١٥:٠٠ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراو و دەزگا یاسایەکان
شوێن: لقی ئیهەدەی ئەستەنبوڵ
ژ.ت