بە دیمەن

شەهید شۆڕش قەڵات لە کۆڵن بە بیرهێنرایەوە

ئەندامی مەجلسی پەژاک شۆڕش قەڵات لە کۆڵن بیرهێنرایەوە.

ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) شۆڕش قەڵات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بیرهێنرایەوە. بیرهێنانەوەکە بە پێشەنگایەتی پەژاک ئەنجام درا. لە شوێنی  بیرهێنانەوەکە وێنەی شەهید شۆڕش قەڵات و شەهیدانی ئازادی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسران.

بیرهێنانەوەکە بە ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد. لە بیرهێنانەوەکەدا بە ناوی کۆمەڵەی ماڵباتی شەهیدان (کۆماو) شەنگە قارەمان قسەی کرد. قارەمان شەهیدانی ئازادی کوردستانی بە بیرهێنایەوە و بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشانی کرد.

سەرۆکی پێشووی پەژاک حاجی ئەحمەدی تێشکی خستەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە لە سایەی شەهیدانەوە بە دەست هاتوون.

لە بیرهێنانەوەکەدا سینفزیۆنێک لە سەر شەهید پیشاندرا و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ تشرینی دووەم کرا.

بیرهێنانەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.