شەهید زیلان لە پاریس یادکرایەوە
زیلان (زەینەب کیناجی) کە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی سوپای تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێلی پاریس یادکرایەوە.
زیلان (زەینەب کیناجی) کە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی سوپای تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێلی پاریس یادکرایەوە.
گەریلای ئەرگەکە زەینەب کیناجی (زیلان) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی سوپای تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، بووە سیمبولی مێژووی تەڤگەری ئازادی کورد، لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێلی پاریس یادکرایەوە.
چەندین کوردستانی بەشداری یادەکە بوون بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی شەهید ئەڤین گۆیی لە کۆمەڵەی چاندی کوردی ڤیلێرس لا بێلی پاریس.
یادەکە لە کەسێتی شەهید زیلان بە بیرهێنانەوە هەموو شەهیدانی شۆڕش دەستی پێ کرد، وڵاتپارێز و ئەندامانی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان باسیان لە هێڵی تێکۆشانی زیلان کرد.
پاش پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و پراکتیکی تێکۆشانی شەهید زیلان، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.