شۆرشگێرانی هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
هەبەدەهە رایگەیاند، ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە.
هەبەدەهە رایگەیاند، ئەندامانیان لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە.
ئەندامانی تیمی دەنیز داگەری هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و و رایگەیاند، ئەندامانیان ٧ی شوبات لە ناوچەی ئەیوبسوڵتانی ئەستەنبوڵ لەدژی پاسەوانەکان و ١٠ی شوباتیش لە ناوچەکانی فاتیح و چەکمەکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ١٠ی شوبات کاتژمێر ٠٣:٠٠ ئەندامانیان لەدژی پاسەوانەکانی بەردەم باڵەخانەی ئاکەپە لە ناوچەی فاتیح چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا پاسەوانێک بریندار بووە.
هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ١٠ی شوبات کاتژمێر ٢٣:٤٠ لە ناوچەی پیشەسازی چەکمەکۆی، ئۆتۆمبێڵی وەحدەت ئەردۆغان کە خزمەتی ئاکەپە دەکات سووتێنراوە.
هەبەدەهە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گۆشەگیری بەبیرهێنایەوە و وتی، " سوێند بێت کە گۆشەگیری ئیمڕالی هەڵوەشێنین، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەموو هەڤاڵان ئازاد بکەین."
ف.ق