سکاڵایەک لەبارەی دروشمی نەژادپەرستانە لە خوێندنگەیەکی بورسا رەتکرایەوە

داواکاری گشتی کۆماری بورسا بانگەشەی ئەوەی کرد کە دروشمی "یا بە تورکی قسە بکە یان قسەمەکە' لەسەر پلیکانەی خوێندنگەیەک ناوەندی شارەکە تاوان نییە و بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە نەکات.

لەسەر پلیکانەی خوێندنگەی ناوەندی رەمەزان ئۆکور لە بورسا نوسراوە "یان بە تورکی قسە بکە، یان قسە مەکە"، "زمانی ئێمە ناسنامەمانە"، "شەرم لە زمانی خۆمان نەکەین"، "تورکی کەموکوڕی نییە، ئایا ئێوە هەتانە؟"، "دەبێت تورکی وەک شیری دایک لەسەرزمانی ئێمە خاوێن بێت" نوسراوە.

بە هۆی ئەو نوسینە نەژادپەرستیانەوە سەرۆکایەتی سەندیکاکانی پارێزەرانی وان، ئامەد و شڕنەخ بە وتنی "دوژمنایەتی لەناو گەلدا پەرەپێدەدات" لە داواکاری گشتی کۆماری بورسا سکاڵایان تۆمار کرد. سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وان سینان ئۆزاراس، سەرۆکی سەندیکای شڕنەخ رۆژهات دیلسیز و سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سکاڵایان لەسەر بەڕێوەبەری خوێندنگەکە محەمەد تەپچی و بەڕێوەبەرانی دیکەی خوێندگەکە تۆمار کردووە.

داواکاری گشتی کۆماری بورسا هەڵسەنگاندنی بۆ سکاڵای سەندیکاکانی پارێزەران کردو دوای مانگ و نیوێک بڕیاری دەرکرد.

داواکاری گشتی رایگەیاند، "نوسینەکانی سەر پلیکانەکانی خوێندنگەیەک و ئەو سکاڵایەی کراوە، لە رووی ناوەرۆکە تاوان نین و پێویست بە بەدواداچون ناکات" و بڕیاریدا بابەتەکە شوێن ئەو بابەتە نەکەوێت.

هـ . ب