سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا دژی گرانی گردبویەوە

لەسەر داوای سەندیکای کرێکارانی بەریتانیا دژ ی هەڵاوسانی ئابوری دوێنێ شەمە بەرواری ۱۸ی حوزەیران لە شاری لەندەن پایتەختی شانشینی بەریتانیا، لەبەردەم کەناڵی بی بی سی، بۆ ناو سەنتەری شار گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی گەل لەوڵاتی بەریتانیا و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک کۆمسیۆنی باشور _لە شاری لەندەن بە دەم بانگەوازەکەی سەنتەری کرێکارانی بەریتانیا ڕۆیشتن و بەشدارییان لە گردبوونەوەکەدا کرد. بانگەوازەکە بۆ سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارت و لایەنە سیاسی و مرۆییەکان بوو.

دوا بریاری بەریتانیا بۆ دەرچون لە یەکێتیی ئەوروپا و جێبەجێکردنی "برێگزێت"  هەڵاوسانی ئابوری سەرتاپای بەریتانیای داپۆشی، هەروەها هاتنی پەتای کۆرۆنا وەک سەر جەم وڵاتانی جیهان ئەم وڵاتەش باڵانسی ئابوری تێک چووە، بەتایبەت لە گەڵ هاتنی ساڵی ۲٠۲۲ دا زۆربەی کەل و پەل و کالاکان لە سەدا ۹٠ بۆ ٦٠ بەرز بونە تەوە.

ئەوەی هاوڵاتیانی لە بەریتانیا بەتایبەت لەم ساڵ دا هەراسان کردووە بەرزبوونەوەی کرێی خانوو، ئاو، کارەبا، غاز، بەنزین و گازە.

سەندینکای کرێکارانی بەریتانیا وێڕای رەخنە لە پارتی دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، داواکاریشە هەرچی زوە حکومەت و پارلەمانی بەریتانیا میکانیزمێکی خێرا بدۆزنەوە، ئەگینا لە بەریتانیا گرانیی بازاڕ کارەسات دەخوڵقێنێت.

سەندینکای کرێکارانی بەریتانیا زیاتر لە سێ ملیۆن ئەندامی لە سەرتاسەری بەریتانیادا هەیە و یەکێکە لە کاریگەرترین رێکخراوەکانی بەریتانیا. هەروەها داکۆکیکارێکی  بەهێزە بۆ دۆزی رەوای گەلی کورد و کەمپینی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان.

ژ.ت