'سەرۆکمان شکۆمانە و پێویستە هەموو کەسێک بۆ ئازادییان تێبکۆشێت'

چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی ئازادی لەلایەن ٥ کەسەوە لە فرایبورگەوە بەڕێوەدەچێت. ئایتاش ئۆزڤەرەن بە ناوی چالاکوانانەوە وتی، هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و داوای لە هەمووان کرد، چییان لەدەست دێت بۆ ئۆجالانی ئەنجام بدەن.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە شکاندنی گۆشەگیری و ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی پێکردووە و ئێستا چالاکییەکە لە هەفتەی ٥٥٢هەمین دایە.

چالاکوانانی ئەم هەفتەی ئێشکگرییەکە چالاکوانانی شاری فرایبورگی ئەڵمانیان.

چالاکوانانی ئێشکگری ئەم هەفتەیە پێکهاتوون لە ئایتاش ئۆزڤەرەن، تۆفیق دۆڤوش، عەبدوڵا گوڤەن، عارف شەمۆ و ڕەشید دەمیر.

ئایتاش ئۆزڤەرەن بەناوی هەڤاڵە چالاکوانەکانییەوە وتی: 'ئێمە گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمان قبوڵ ناکەین. ئێمە بە هیچ شێوەیەک ناتوانین زانیاری و هەواڵ لە ڕێبەرەکەمان وەربگرین. ناتوانێت پارێزەرەکانی ببینێت. ئێمەی گەل ئەم هەڵسوکەوتەی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەرمەزار دەکەین. بەهۆی ئەو زوڵم و نادادییەی بەرامبەر بە ڕێبەری دەکرێت، ئێمە هەرگیز لە دەوڵەتی تورک خۆش نابین. بانگەوازمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە، با هەمووان بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەستن. بەبێ ئەوەی سبەی درەنگ بێت، چونکا سەرۆکمان شکۆ وکەرامەتمانە".

ژ.ت