ئانی هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد کایای کرد و وتی: "دەمانەوێت کارێک بۆ ئەو هەڤاڵانەمان بکەین، کە ژیانیان لە دەستداوە، کە هەمیشە لە یاد و بیرماندا بمێننەوە. دەمانەوێت دان بە ڕەنج و تێکۆشانی ئەو کوردانە بنرێت، کە شەڕیان بۆ کردوین".
ئانی هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس و ئەلێکساندرا کۆردیبارد سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی ١٠ی پاریس و شاندێکی ئەندامانی پێکهاتوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەو شارەوانییانە سەردانی ناوەندی ڕۆشنبریی ئەحمەد کایایان کرد، کە کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس تیایدا ڕوویدا.
ئانی هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس لە ناوەندەکەدا وێڕای سەرەخۆشیکردن وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "ئێش و ئازاری ئێمە، ئێش و ئازاری ئێمەیە. ئێمە لەگەڵتانین، ئێوەمان خۆش دەوێت و پشتیوانیتان لێدەکەین. من وەک سەرۆکی شارەوانیی پاریس دەزانم، کە ئازایەتی کورد و بەرخۆدانیان، بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ژنان و پیاوانی کورد لە دژی داعش شەڕیان کرد. ئێمە دەزانین، کە داعش لە پاریس هەڕەشەی لێ کردین. کورد بەرگری لە ئاشتی و یەکڕیزی و ئازادی دەکات. ئەو بەهایانەی کە ئەوان پارێزگاریی لێدەکەن ئەو بەهایانەن، کە ئێمە بەرگرییان لێدەکەین. لەم مانایەدا ئەو کۆمەڵکوژییە، کە ڕوویداوە قبوڵ ناکرێت. وەک شاندی پاریس بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین. ئێمە دەمانەوێت شتێک بکەین بۆ ئەو هەڤاڵانەمان، کە ژیانیان لە دەست داوە بکەین، کە هەمیشە لە یاد و بیرماندا بژین. ئێمە دەمانەوێت دان بە ڕەنج و تێکۆشانی ئەو کوردانە دا بنرێت، کە بۆ ئێمە شەڕیان کرد و وەک ئێمە بیردەکەنەوە. نەک تەنها وەک سەرۆکی شارەوانیی پاریس، بەڵکو وەک دۆستی ئێوەش ئەوە دەڵێم، چونکە زۆر شت هەیە، کە من لەگەڵ ئێوە هەمان بیر و ڕامانی و هاوبەشم لەسەری هەیە".
ژ.ت