ستاندی ئیمزاکۆکردنەوە لە لەندەن: پێویستە ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەربهێنرێت

بە پێشەنگایەتیی تەجەشە و تێکۆژن لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ستاندێکی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دانرا.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکوژن) ستاندێکی ئیمزاکۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دانرا. ستاندی ئیمزاکۆکردنەوەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە گۆڕەپای ترافالگار دانرا و تا کاتژمێر ١٨:٠٠ بەردەوام بوو. لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.

لە چوارچێوەی کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوەکان دا هاوڵاتیان هۆشیار و ئاگادارکرانەوە و پێیان دەوترا:

"بەناوی ئاشتی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە، ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئەوروپا و یەکێتیی ئەوروپا دەکەین. پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت. بۆ ڕێگەیەکی ئاشتییانەی کێشەی کورد، بۆ دێموکراسی و مەرجی یەکەمی دێموکراسییەکی تەندروست، سەقامگیری لە تورکیا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا و کۆمەڵگای کوردی تەنها لە ڕێگەی دانوستانەوە دەتوانن ئەو چارەسەرە ئاشتییانەیە بەدەست بهێنن. پێویستی بەم جۆرە دانوستانانە هەیە. دەبێت پەکەکە لەوەدا بەشدار بێت و شوێنی خۆی تیادا بگرێت. بوونی پەکەکە لە لیستی تیرۆر رێگری دەکات لە رێگەی ئاشتی. بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنرێت هۆکاری یاساییش هەیە.

ساڵی ٢٠٠٢ لەسەر داوای تورکیا، پەکەکە خرایە لیستی تیرۆرەوە. لە بڕیارەکەدا جگە لە هەڵە ئوسوڵییەکان (دروستەکان) ئاماژە بە بانگەوازی ئاشتیی عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٣دا کراوە. بۆ ئەوەش ئەوە قبوڵ ناکرێت. پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی نییە. ئێمە لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان و ئێمە سەر دەکەوین".

ژ.ت