سیاسەتمەداری کورد پەکەرمان بووە سەرۆکی کانتۆنی باسەلی سویسڕا

سیاسەتمەداری کورد بوڵەنت پەکەرمان بووە سەرۆکی کانتۆنی باسەلی سویسڕا.

لە هەڵبژاردنی کانتۆنی باسەلدا سیاسەتمەداری کورد بوڵەنت پەکەرمان (٤٥ ساڵ) لە پارتی لیبڕاڵی سەوز (جی ئێڵ پی) بووە سەرۆکی ئەو کانتۆنە. پەکەرمان لە کۆی ٩٩ پەرلەمانتار دەنگی ٨٧ پەرلەمانتاری وەرگرت. یەکەم جارە کوردێکی کۆچبەر دەبێتە سەرۆکی کانتۆن.

پەکەرمان لە ساڵی ٢٠٢١ بەدواوە لە دەستەی باڵادا ئەندام بوو. لەساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ش ئەندامی پەرلەمانی کانتۆنەکەبوو. بوڵەنت پەکەرمان دوو ساڵ پەرلەمانتاری باسەل بوو. دوای مانگی شوبات بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت سەرۆکی ئەو کانتۆنە.

پەکەرمان لە کوردانی ئاناتۆلی ناوەراستە و لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە لە تورکیاوە بەرەوە سویسڕا کۆچبەر بووە.

هـ . ب