سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ژنێکی داعشدا سەپێنرا کە کچێکی ئێزدی کوشتووە
دادگای شاری میونیخی ئەڵمانیا، ١٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ژنێکی داعشدا بە ناوی جینیفەر وینیچدا سەۆاند کە کچێکی ئێزدی برسی هێشتووەتەوە تاوەکو گیانی لەدەستداوە.
دادگای شاری میونیخی ئەڵمانیا، ١٠ ساڵ سزای زیندانی بەسەر ژنێکی داعشدا بە ناوی جینیفەر وینیچدا سەۆاند کە کچێکی ئێزدی برسی هێشتووەتەوە تاوەکو گیانی لەدەستداوە.
جینیفەر وینیچی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵكی ئەڵمانیایە، بەهۆی تاوانی کوشتن و شەڕ دادگاییکرا. لە سکاڵایەکدا کە تاوانی دژی گەلی ئێزدی ئەنجامداوە، داوای زیندانی هەتا هەتایی بۆ کرا.
جینیفەر وینیچی لە دانیشتنی دادگادا کە لە نیسانی ٢٠١٩دا دەستیپێکردبوو، وتبووی، 'بۆ ئەوەی لەگەڵ خوشک و براکانی بژی چووەتە عێراق. ئەو ژنە داعشیە لە عێراق چەندین مانگ بەشداری لە دەوریەی پۆلیسی ئەخلاقی داعشدا کردووە لە فەلوجە و موسڵ.
لە هاوینی ٢٠١٥دا لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەو کاتەی تەها ئەلجومالی، کچێکی ئێزیدان لە دایکی جیایان کردەوە و وەک کۆیلە بەکاریان دەهێنا.
منداڵە کجەکە کە کردەوەی زۆر خراپی لەبەرانبەر ئەنجامدرا، لەلایەن پیاوە داعشیەکەوە سزادرا و لەژێر گەرمای ٥٠ دەرەجەدا بە پەنجەرەیەکەوە بەسترایەوە. منداڵە کچەکە بەهۆی برسیەتی و تینویەتیەوە گیانی لەدەستدا. دایکی کچەکەش بەجیا وەک کۆیلە بەکارهێنرا.
دادگای ئەڵمانیا، جینیفەر وینیچی تاوانبار کرد کە بەشداری لەو کارە دڕندانەیەدا کردووە. نورە کە دایکی کچەکەیە شایەدی دانیشتنەکە بوو. پێشتر لە دانیشتنی دادگاییکردنی تەها ئەلجومالیداش شایەدی دابوو. ئەلجومالی لە ئێستادا لە سکاڵایەکی دیکەدا دادگایی دەکرێت.
ف.ق